* نه‌وژین، هۆزان فه‌ریق
سروە و باخچە، ماوەی یانزە ساڵە بەردەوام و پێکەوە لە بەرنامەی "بنەوشە"دا دەردەکەون، هەفتانە باس لە پرسەکانی تایبەت ژنان دەکەن، لە هەر شوێنێکی کوردستان ژنێکی خاوەن بەهرە هەبێت بەسەری دەکەنەوە.
بنەوشە، به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵی ئاسمانى كوردساته، هەرجارە و باس لە دیاردە یان روداوێک دەکات کە پەیوەندیدار بێت بە ژنانه‌وه ده‌كات له بواره جیاوازه‌كان دا، هه‌روه‌ك به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ژنانى به‌هره‌مه‌ند له هه‌مو بواره‌كان، یه‌كێكى تره له به‌شه‌كانى به‌رنامه‌كه‌یان.
سروە عەبدوڵڵا ساڵح، ناسراو بە سروە خۆش پەیام، دانیشتوی شاری سلێمانیە، ماوەی 17 ساڵە کاری راگەیاندن دەکات وەکو ئامادەکاری بەرنامە و پێشکەشکار بە هەردو زمانی کوردی و فارسی.
سروە بۆ نەوژین باسی لەو بابەتانە کرد کە بنەوشە بە زۆری گرنگیان پێدەدات و وتی: "ئێمە لە بەرنامەی بنەوشە زیاتر تیشک دەخەینە سەر بابەتی سەربەخۆیی ژن لە بواری ئابوری و بوارەکانی دیکە، چونکە ژن ئه‌گەر سەربەخۆیی ئابوری هەبو دەتوانێت مافەکانی خۆی بزانێت".
دەربارەی کارکردنی ژنان لە میدیا و چۆنیەتی سەرکەوتن لە بوارەکەدا، سروە بۆ چونى وایه "بۆ ژنان لەهەر بوارێكدا بیانەوێت، دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بەڵام دەکەوێتە سەر کەسایەتی خۆیان کەچۆن لە راگەیاندن تێدەگەن".
سروە خۆش پەیام، له‌كاتى پێشكه‌شكردنى بڕگه‌یه‌كى به‌رنامه‌ى "بنه‌وشه"
هاوکات، باخچە عومەر، لەدایکبوی ساڵی 1988ـه و دانیشتوی شاری سلێمانیە، خیزاندارە و خاوەنی مناڵێکە، ماوەی ١٣ ساڵە کاری راگەیاندن دەکات.
باخچە باسی لە خۆشەویستی خۆی بۆ کارەکەی و کاریگەری بەرنامەکانی بۆ نەوژین کرد و وتی: "ئێمە لە بەرنامەکەماندا بە دوای ژنانی بەتوانادا دەگەڕێین و تواناکانیان پیشان بە بینەران دەدەین، ئەمەش من زۆر دڵخۆش دەکات بە تایبەت کە دەبینم خەڵکانێکی زۆر لە رێگەی بەرنامەکەوە خۆشیان دەوێین".
باخچه عومه‌ر، له‌كاتى پێشكه‌شكردنى بڕگه‌یه‌كى به‌رنامه‌ى "بنه‌وشه"
باسی لە ئامانجی بەرنامەکەیان کرد و وتی:" ئامانجی پێشکەشکردنی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە گۆڕانکاری دروست بکەین لەکۆمەڵگایه‌كى پیاوسالارە بۆ کۆمەڵگایەکی یەکسان، دەمانەوێت رێگری لە چەوساندنەوەی ژنان بگرین".