* نه‌وژین، ژاڵه عوبێد
هه‌مو ژیانى پێكه‌وه‌یی و هاوسه‌رگیریی (ره‌عنا) بریتی بو له 7 مانگ، له‌وه‌و به‌دوا به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه و رۆژی به ئومێدی بینینه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى گوزه‌راندوه.
خه‌مى ئه‌و ژنه، خه‌مێكى هاوبه‌شى ئه‌و ژنه كوردانه‌یه كه هاوسه‌ره‌كانیان له شه‌ڕى ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوى نێوان هه‌ردو وڵاتى عێراق و ئێران دا سه‌رنگوم بون.
له ساڵی 1980 بۆ 1988، هه‌ردو وڵات شه‌ڕێكى خوێناویی له‌نێوانیاندا به‌رپا بو، كه بوه‌هۆی كوژران و برینداربون و ئاواره‌بونى ملیۆنان هاوڵاتى.
له‌م شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتى هه‌ردو وڵات به دیل گیران، چاره‌نوسى به‌شێكیان تائێستا ئاشكرا نیه، هاوسه‌ر و كه‌سوكاره‌كانیشیان هێشتا له چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌یان دان.
نوریە رەحیم، 69 ساڵ، یه‌كێكه له‌و ژنانه. ماوەی چل ساڵە لە چاوەڕوانی هاوسەرەکەی ژیان بەسەر دەبات. خەمی ساڵانى پڕ چاوه‌ڕوانى، به روخسار و نیگایه‌وه دیاره.
بۆ نەوژین هاته قسه و وتى: کوڕەکەم 2 ساڵی تەمەن بو كه حەمیدی مێردم چو بۆ شەڕی ئێران و عێراق، له‌و كاته‌وه ئیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه.
ره‌عنا چیرۆكى خۆی بۆ په‌یامنێره‌كه‌ى نه‌وژین ده‌گێڕێته‌وه
نزیکەی 6 هەزار سه‌ربازی عێراقی، له‌میانى ئه‌و شه‌ڕه‌دا بونه دیلی ئێران و تائێستاش هیچ سۆراغێکیان نازانرێت.
ئه‌و شەڕه ژیانی چەندین خێزانی لەیەک کرد و چه‌ندانى تریشی له چاوه‌ڕوانى دا هێشته‌وه.
رەعنا محه‌مه‌د، 60 ساڵ، تەنها 7 مانگ لە ژیانی هاوبەشی تێپەڕی کرد کە عه‌بدوڵڵای مێردی بوە سەرباز و چو بۆ شه‌ڕ و ئیتر ده‌نگ و سۆراغی نه‌ما.
"ئه‌گەر مێرده‌كه‌م بێتەوە، کراسی سور لەبەرئەکەم"
بۆ نه‌وژین وتى: دواى ئه‌م هه‌مو ساڵه هێشتا هه‌ر چاوه‌ڕێیم، هەمو کەلوپەلەکانی مێردەکەمم هەڵگرتوە، "سەبوریم پێیان دێ".
ڕەعنا به‌وهۆیه‌ى هیچ مناڵێكى نیه، له دواى بێ سه‌روشوێن بونى هاوسه‌ره‌كه‌ى، له ماڵی براکەی لە قەزای کەلار دەژێت. له‌م ماوه‌یه‌شدا روبه‌ڕوى زۆر ئازار و خه‌م بوه‌ته‌وه، له‌نێویاندا توشبونى به شیرپه‌نجه.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، ئه‌و ژنانه هێشتا به هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كانیانن. نوریه، وتى: "عه‌هدم كردوه ئه‌گەر مێرده‌كه‌م بێتەوە، کراسی سور لەبەرئەکەم".