* نه‌وژین، هاوناز ساڵح
شەم و شارۆ، ماوەی 10 ساڵە لەگەڵ محەمەدی برایان پێکەوە کاردەکەن، لە دروستکردنی پەپولەی رودیوار و چنینی ئەتەمینەوە دەستیان پێکردوە، ئێستاش براندی "کوردی رەسەن"یان دامەزراندوە کە هەوڵده‌ده‌ن مۆرکی رەسەنی جلوبەرگی کوردی بپارێزن و لەگەڵیشیدا دەیانەوێت جێ پەنجە و نەخشی کوردی لەسەر مۆدێلی رۆژئاوایی جێبهێڵن.
کوردی رەسەن، گروپێکی دەسڕەنگینی جلوبەرگی کوردی و مۆدێرنە، شەم، شارۆ و محەمەد، كه دو خوشک و برایه‌كن بەڕێوەی دەبەن. ئه‌وان دانیشتوی شاری سلێمانین، لەگەڵ ئەوەی هەرسێکیشیان فێرخوازى زانکۆن، بەڵام ئامانجی گەورەیان هەیە و دەیانەوێت رەسەنایەتی جلی کوردی بە نەمری بهێڵنەوە.
شەم سڵاح، 26 ساڵ، خوێندکاری کۆلێژی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و بەرێوەبردنە، خوشکی گەورە و هاوکات سەرپەرشتیاری گروپەکەیە، له‌باره‌ى کارەکەیانه‌وه بۆ نەوژین وتی: سەرەتا کارەکانمان بۆ خۆمان و کەسە نزیکەکانمان بو، پاشان لەبەرئەوەی شارەزایەکی باشمان هەیە لەسەر جلوبەرگ و خولیایەکی زۆرمان هەیە بۆ پاراستنی رەسەنایەتی جلوبەرگی کوردی، بڕیارماندا وەک براندێک بیناسێنین و بیخەینە پێش چاوی خەڵک.
چه‌ند كارێكى گروپی "ره‌سه‌ن" له‌سه‌ر جلی كوردی ژنان
برانده‌كه‌ى ئه‌و دو خوشك و برایه، هێشتا خاوه‌نى شوێن و دوكانێك نیه، به‌ڵكو له فه‌زاى مه‌جازی دا شوێنی بۆ خۆی كردوه‌ته‌وه و به ئۆنلاین كاڵاكان به كڕیاره‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
شه‌م وتى: کارەکانمان لەڕێی سۆشیاڵ میدیاوە نمایش دەکەین، بەڵام پلانمان هەیە لە داهاتودا شوێنمان هەبێت و وێبسایتی تایبەت بە پیشاندانی کارەکانیشمان دروستبکەین.
له كورده‌واریی دا كه‌م رێكده‌كه‌وێت خوشكان و برایان پێكه‌وه كارێك بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م خوشك و برایانه ئه‌و نه‌ریته‌یان كۆتایی پێهێناوه.
محه‌مه‌د، 23 ساڵه و فێرخوازى په‌یمانگاى ته‌كنیكییه، ده‌ڵێت: هەمیشە پێمخۆشبوە لەگەڵ خوشکەکانم کاری خۆمان هەبێت وەک لەوەی لای خەڵکی تر ئێش بکەین، بۆ کارکردنیش بەردەوام بیرۆکەی جیاوازمان هەبوە.
گروپی ره‌سه‌ن ده‌یانه‌وێت ره‌سه‌نایه‌تى تێكه‌ڵ به دیزاینی رۆژئاوایی بكه‌ن
ئه‌و به جه‌ختلێكردنه‌وه‌وه ده‌شڵێت: "پێکەوە دەستمان پێکردوە، دەمانەوێت بۆ هەمیشەش پێکەوە بمێنینەوە".
"کوردی رەسەن"، جیا لە چنینی جلی کوردی و کڵاوزەڕ و کۆڵوانە و دروستکردنی ئیکسسواری ژنان، کار لەسەر جلوبەرگی مۆدێرن دەکەن، لەسەر قوماش وێنە دەکێشن و بە مورو و زەنگیانە دەینەخشێنن.
شەم له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: "لەو وێنانەی دروستی دەکەین پێمانخۆشە نەخشی کوردی دروست بکەین".
ئه‌م دیزاینه‌رانه، به‌شێكى نمایشكردنى جله‌كانیشیان به‌خشیوه به خوشكه بچوكه‌كه‌یان كه ناوى مه‌ستییه و نه‌خۆشی داونى هه‌یه، به‌وهۆیه‌ى ئارەزویه‌کی زۆری هەیە بۆ کاری نمایش و فاشیۆن.
مه‌ستیی، خوشكى بچوكى شه‌م و شارۆ و محه‌مه‌ده و نه‌خۆشی "داونى" هه‌یه، حه‌زى له نمایشی فاشیۆنه و
ئه‌وانیش نمایشی هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانیان به ئه‌و ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ئه‌گه‌ر دیزاینه‌رانى دیكه ده‌یانه‌وێت روحی رۆژئاوایی به‌به‌ر جلوبه‌رگه كوردییه‌كان دا بكه‌ن، ئه‌م دو خوشك و برایه به‌پێچه‌وانه‌وه.
شه‌م به متمانه‌یه‌كه‌وه وتى: "دەمانەوێت رەنگ و رەسەنایەتی کوردیی بە مۆدێلە رۆژئاواییەکان ببه‌خشین و لەگەڵیشیدا ئاماژەیەکی تەواو بە کوردستان بکەین".