لە شارێکی کوردستان کچان کارەکانی باوک و باپیرانیان وەک میرات درێژە پێدەدەن

2021/12/31    976 جار بینراوە
 
* نەوژین – میهرەبان سەلام
 
ژنان لە شارەکە کارگەلێک دەکەن کە لە شارەکانی دیکەی کوردستان نامۆیە ئەوان هەم ئیدارەی شاریان گرتۆتە دەست هەمیش بازاڕی کار لەو نێوەندەدا هەندێک لەوانە کارەکانیان میراتی باو و باپیرانیانە بۆیان ماوەتەوە لەوانە کاری ئەنجومەنی گەڕەک بەێوبردنی چێشتخانە و دوکانداری چەندین کاری جۆربەجۆری دیکە.
 
لە کوردەواریدا واباوە کە تەنها کوڕان ئەبنە جێگرەوەی باوکان و ناوی باوکیان دەهێڵنەوە، بەڵام ئێستا لەهەڵەبجە ژنان ناهێڵن ناوی باو باپیرانیان بسڕێتەوەو ئەبنە تەواوکەری کاری باوانیان. لەسەر رێگەی هەڵەبجە خەرپانی و لەناو گوندەکەدا بەناونیشانێکی گەورە سەرنجت را دەکێشێت کە بەهەڵواسراوی خواردنگەی نشینگە ژەمێک لەخەرپانی ئەم ناونیشانە پەل کێشت دەکات کچێک بەڕویەکی خۆشەوە پێشوازیت لێ دەکات.
 
ئەو رێژوان کەمال هەورامیە، بۆ نەوژین وتی: "سەرەتا دایکم و باوکم وبراکانم لێرەبوین، بەڵام پاش ئەوەی کە باوکم وەفاتی کرد ئەبو ئەرکی سەرشانی دایکم سوک بکەم ئەو قورساییە کەوتە سەرشانم خزمەت کردن بو بە شارەکەم و هێشتنەوەی ناوی دایکم و باوکم بەبەرزی، هەرچەندە ئەرکێکی قورسە، بەڵام شانازی پێوە ئەکەم توانیومە ئەرکی دایکم سوک بکەم".
 
رێژوان، بەگڕوتینێکی زۆرەوە بەردەوام بو لە پێشوازی ئەو کەسانەی دەهاتنە چێشتخانەکەی، ئەو ئێستا هەم دایکە و هەمیش کاردەکات نایشارێتەوە بەرپرسیاریەتی قورسی لەسەر شانە، بەڵام نایەوێت ناوی باوکی بکەوێت و دەڵێت: "جگە لە ئەرکی ماڵەوە ئەرکی خوێندن و دایکایەتی و ماڵ بەڕێوە بردن ئەمە قورسە، بەڵام پاش کۆچی دوایی باوکم پێم خۆش بوە جێگەی باوکم بگرمەوە یارمەتی دایکیشم بدەم چونکە تەنها کوڕان نین ئەتوانن یارمەتی دایک وباوک بدەن کچانیش وزەیەکی زیاتریان هەیەو ئەتوان لەکارێک زیاتر بکەن".
 
کچەکەی وێنەیەکی باوکی بە دوکانەکەیدا هەڵواسیوە 
 
لە هەڵەبجە ئەمە هەنگاو بۆ بە کلتوربون دەنێت کاتێک دەچینە دوکانەکەی شلێر، وێنەیەکەی باوکە کۆچکردوەکەی هەڵواسیوە, شلێر جمیل مستەفا، دانیشتوی گەڕەکی مۆردانەی شاری هەڵەبجە، دوای کۆچی دوای باوکی نایەوێت شوێنیی باوکی بە بەتاڵی بمێنێتەوە بڕیار دەدات بچێتە شوێنەکەی باوکی و نەهێڵێت جێگەکەی چۆڵ بێت.
 
شلێر، بۆ نەوژین وتی: "من ئه م کارە جێی شانازیمە چونکە چەندین کەس هەوڵیاندا مۆرەکەی باوکمم لێ وەربگرن، بەڵام من و براکانم بەباشمان زانی لە خێزانی خۆمان بمێنێتەوە".
 
ئەوەی کارەکەی شلێری جیاوازترکردوە ئەوەیە بە خۆڕای کار بۆ سەردانی کەرانی دەکات رێچکەی باوکی بەرنادات، باوکی کەسایەتی دیاری هەڵەبجە بوە هەردەم کاری کردوە لەپێناو خەڵکی شارەزورو هەڵەبجەو هەورامان ناو و نازناوی ئەوکەسانەی زانیوە کە لە تەمەنیدابون وسەرجەم کارەکانیان بەخۆڕای کردوەو هاوڕێکانی بە بڕێک پارە کاریان کردوە.
 
ئەم پێشکەوتنەی ژنان لە هەڵەبجە لە کاتێکدایە میرات وەرگرتن بۆ ژنان لە کوردستان لە باردۆخێکی هەستیاردایەو تا ئەمڕۆ ژنان بێبەشدەکرێن لە و مافەیان یان ئەوەیە دەبێت بچنە دادگا بۆ وەرگرتنی ئەو مافەیان بۆ ئەمەش هەڕەشەو پچڕانی پەیوەندی خێزانی بەدودادێت، لەگەڵ ئەوەشدا ژنان هەنگاوێکیان ناوە بۆ ئەو مەبەستەو دەیانەوێت چیتر بێبەشنەکرێن لەو مافەیان بۆ ئەوەش دەچنە دادگاکان و سکاڵا تۆمار دەکەن.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,491     ژمارەی میوان 352

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە