ھێڵی ئاسمانی عێراق: کچە فڕۆکەوانێکی کورد ژیانی سەرنیشینانی فرۆکەیەکی رزگارکرد

2021/11/30    549 جار بینراوە
* نەوژین
 
هێڵی ئاسمانی عێراق سوپاسی ئەو تیمە فرۆکەوانیە دەکات کە لە گەشتێکی ئاسمانی وڵاتەکە توانیویانە لە بارودۆخێکی نەخوازراودا سەرنیشینەکانی فرۆکەکەیان رزگاربکەن، کە لە ناوتیمەکەدا کچە کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانی هەیە.
 
عەباس عومران، بەڕێوەبەری ھێڵی ئاسمانی عێراق سوپاسی تیمی گەشتی ژمارە (IA223) کە فڕۆکەی جۆری (B737-800/YIASJ) لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ ئەنجامیداوە.
 
ئەم فڕۆکە نەفەرھەڵگرە لە کاتی گەشتەکەیدا روبەڕوی گێژەڵوكەیەك بوەتەوە، بەڵام تاقمی فڕۆکەکە توانیویانە بە سەلامەتی سەرنشینەکان رزگار بکەن.
 
یاریدەدەرەی کاپتنی فڕۆکەکە  کچە کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانیە بە ناوی وەرتێ بەکر، بەڕێوەبەری ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق،کاپتنی فرۆکەکەو یاریدەدەرەکەی وەکو دو فڕۆکەوانی بەئەزمون ناودەبات کە دوای نزیکەی کاتژمێرێک و ٣٠ خولەک فڕین بە ئاسمانی شاری ئیستانبوڵدا، توانیویانە سەرنشینەکان بەسەلامەتی بگەیەننە سەر زەوی.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,114     ژمارەی میوان 754

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە