* نەوژین – زریان محەمەد
گرنگی دانی ژنان بۆ ژینگە لە گەرمیان وایکردوە هەندێکیان شوێنی کارەکانیان بکەنە نیشتیمانێک بۆ گوڵ سەوزایی، لەبەرامبەردا هەندێکی دیکەیان دەیانەوێت گوند و شار بە رواندنی نەمام و هەڵمەتی هۆشیاری ژینگەی هەناسەیەکی پاک بگەڕێننەوە بۆ ناوچەکەیان، بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیانیش دەڵێت" لێرە ژنان رۆڵێکی زۆباش دەگێڕن لە زیادکردنی رێژەی سەوزای".
بەشێک لەو ژنانەی گرنگی بە ژینگە دەدەن تەنها خۆشەویستیان بۆ سەوزیایی و دیمەنە دەرون ئارامکەرەوەکەیەتی نمونەی ئەوەش کارمەندێکی سەرنتەری چالاکی گەنجانی کەلارە کە هەربەچونە ژورەوە بۆ ناوی بینایی سەنتەرەکە هەست بە ژینگەیەکی جیاواز دەکەیت بەشێوەیەک سوچێک لە بیناکە نەماوەتەوە گوڵ و سەوزایی سەرنجی سەردانیکەرانی رانەکێشتێت.
شه‌هلا كه‌ریم، ئەو کارمەندەی سەنتەرەکەیە بۆ نەوژین وتی: حه‌ز و ئاره‌زوم بۆ گوڵه سێبه‌رییه‌كان وایكرد په‌ره به بیرۆكه‌كه‌م بده‌م كه سه‌وزكردنى راڕه‌وه‌كانى سه‌نته‌ره.

شه‌هلا كه‌ریم، لە کاتی خزمەتکردنی گوڵەکانیدا وێنە: نەوژین
ئەمە لە کاتێکدا چوار وەرزە گوڵەکانی دەگەشێنەوە بە بێ ئەوەی شه‌هلا، هیچ پسپۆرییه‌كى لە روەکدا هەبێت ئەو دەڵێت: ته‌نها ئه‌زمونم له بواره‌كه‌دا وایكرد شاره‌زاییه‌كى باش په‌یدا بكه‌م به جۆرێك چه‌ندین كه‌س کە دێنە ئێرە په‌یوه‌ندىم پێوه دەکەن كه چۆن خزمه‌تى گوڵه‌كانیان بكه‌ن.
لەهەڵمەتەکانی ژینگە ژنان کارەکتەری سەرەکین
له لایه‌كى دیكه‌وه به‌شێك له رێكخراوه‌كان گرنگى به ژینگه ده‌ده‌ن کارئەکتەری سه‌ركیشیان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره كچان و ژنان، بەشێوەیەک رێكخراوه وادى ئه‌ڵمانى به هاوكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پرۆژه‌یه‌كیان راگه‌یاندوه به ناوى با كوردستان سه‌وزبكه‌ین كه له سه‌ره‌تاى ساڵى 2021 ده‌ستى پێكردوه و تاوه‌كو 2022 ده‌خایه‌نێت، ئه‌م پرۆژه‌یه گه‌رمیانیشى گرتوه‌ته‌وه، سەرجەم ئەندامانی تیمەکەی کچان و ژنانن.
ئیمان نورى، ئه‌ندامى تیمی رێكخراوى وادى ئه‌ڵمانى له گه‌رمیان بۆ نه‌وژین وتی: له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌رانمان بۆ لادێكانى سنورى گه‌رمیان كچان و ژنان رۆڵێكى باشیان هه‌بوه له سه‌وزكردنى ماڵه‌كانیان ئه‌مه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشیه له ئێستادا بوه به نه‌ریت له‌لاى ژنان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌یه هیچ گرنگیه‌ك به سه‌وزكردن نادات.
وتیشی: تا ئێستا نزیكه‌ى ٢٦٠ نه‌مامى به‌رى و بێبه‌ریمان چاندوه لە ١٠ قوتابخانەدا.

ئیمان نورى، لەگەڵ قوتابیەکدا نەمام دەڕوێنێت
بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیان: ژنان رۆڵی سەرکیان هەیە لە سەوزکردنی ژینگە
بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیانش ئەو دەخاتەڕو کە ژنان لە پرسی سەوزکردنی ژینگەدا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن، بەشێوەیەک لە تیمەکانیان رۆڵی سەرکی دەگێڕن.
دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان بۆ نه‌وژین وتى: ئه‌و تیمانه‌ى كه ئێمه دروستمان كردوه بۆ دابه‌شكردنى نه‌مان به‌سه‌ر سنورى گه‌رمیان به‌شێكى بۆ خۆى ئافره‌تى تێدایه، وه به‌شێكیش له ماڵان پێیان ده‌درێت ئافره‌تان.
ئەو بەڕێوبەرە دەشڵێت: ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه ژنان رۆڵێكى باشیان هه‌یه له زیاتركردنى رێژه‌ى سه‌وزاى له سنوره‌كه‌دا.

بەشێک لە گوڵەکانی شەهلا، لە سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار وێنە: نەوژین
"گوڵ و دار پێویستیان بە خۆشەویستیە ژنانیش بۆ ئەمە لە پێشترن"
گوڵەکان پێیوستیان بە خۆشەویستی و گرنگی پێدانە ژنانیش بە سروشتی خۆیان لەگەڵ گوڵەکان ئەو پەیوەندیە گرێدەدەن.
"راسته گوڵ و نه‌مام پێویسته گرنگى تایبه‌تى پێبدرێت، به جۆرێك جگه له ئه‌و ماده پرۆتینانه‌ى كه بۆى به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گڵه‌ى كه تایبه‌ته به خۆى ده‌بێت نازیشیان هه‌ڵبگریت، من خۆم زۆر جار گۆرانیان بۆ ده‌ڵێم وه ناوى تایبه‌تم لێ ناون لەبەر ئەوەی جارێکیان به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌م گوڵێكى كڕى بو كه حه‌زم لێى نه‌بو ئه‌گه‌ر چى وه‌ك ئه‌وه‌كانى كه‌ش ئاوم پێدا و خزمه‌تم كرد، بەڵام وشك بویه‌وه، دواتر وه‌ك ئه‌وه‌كانى كه گرنگىیم پێدا گه‌شایه‌وه".
ئەمە قسەی شەهلایە بەدەم نازهەڵگرتنی گوڵەکانی سەنتەرەکەو دیزاینکردنی گۆزەو ئینجانەکانیان کە بەشێکی زۆریان کەرەستەی دوبارە بەکارهاتون بۆ ئەوەی ژینگە لە فڕێدانیان پیس نەبێت.

ئیمان نوری، نەمام لە قوتابخانەیەکی گەرمیان دەڕوێنێت