ئیدارەی گەرمیان رێزلێنانی بەخشیە نەوژین و سەرنوسەرەكەی

2021/11/09    689 جار بینراوە
 
* نەوژین 
 
ئیدارەی گەرمیان رێزلێنانی بەخشیە دیجیتاڵ میدیای نەوژین و سەرنوسەرەكەی لە پایی دیاریکردنی نەوژین وەک  باشترین میدیایی عێراقی بۆ روماڵی پرسە نیشتیمانیەکانی ژنان  و بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی سەرنوسەرەکەی بۆ باشترین ژنە رۆژنامەنوسی ساڵ لەسەر ئاستی عێراق.
 
ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە سەرنوسەری دیجیتاڵ میدیای نەوژین و ستافەکەی لەبەرامبەر بەدەستهێنانی باشترین رۆژنامە لەسەر ئاستی عێراق لە فیستیڤاڵی (اصواتنا)ی رێكخراوی جیهانی ئینتەر نیوز و دەستنیشانكردنی سەرنوسەرەكەی وەك باشترین ژنە رۆژنامەنوس.
 
لە رێورەسمەكەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەین بۆ ئەم سەركەوتنە لەسەر ئاستی عێراق، کە ئەمە جێگەی دڵخۆشیە بۆ ناوچەکەمان هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
 
هەروەک پشتیوانی تەواوی بۆ دوپاتکردنەوە وتی: ئێمە لەئیدارەی گەرمیان پشتیوانی تەواو لە رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن بە گشتی دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی ئازادانە و پرۆفیشناڵانە كاری خۆیان بكەن.
 
 
سەرنوسەری نەوژین"پێدانی ئەو خەڵاتە بۆخۆی متمانەیەکی گەورەیە بۆمن و ستافەکەمان"
 
میدیای (نەوژین) خەڵاتی باشترین ده‌زگاى میدیایی بۆ روماڵی پرسە نیشتیمانیەکانی ژنان لەسەر ئاستی عێراق، بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەدەستهێنا ئەمەش لە پایی ئامادەکردنی (٥٢٨) بابەتی میدییایی  تایبەت بە پرسەکانی ژنان لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، سەرنوسەرکەشی جەختدەکاتەوە ئەم پشتیوانی و خەڵاتانە دەبنە پاڵپشتیەکی بەهێزیان بۆ بەردەوامی و
 
رێناس ساڵح، سەرنوسەری دیجیتاڵ میدیایی نەوژین، کە هاوکات وەک یەکەم ژنە رۆژنامەنوسی ساڵ لە عێراق هەڵبژێردراوە سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی كرد لەبەرامبەر پشتیوانیان ئەو رێزلێنانەی پێبەخشیون.
 
وتی:  پێدانی ئەو خەڵاتە بۆخۆی متمانەیەکی گەورەیە بۆمن و ستافەکەمان لە نەوژین، بەوەی بەردەوام بین بەربەستەکان بشکێنین هەنگاو بۆ کاری باشتر و پیشەیانەتربنێن ئەمە دەمانخاتە بەر بەرپرسیاریەتیەکی گەورە بەوەی ئێمە باشترین میدیا بین بۆ روماڵی ژنان دەبێت بەردەوام هەوڵی نوێگەری و بەرەوپێشچونی زیاتر بدەین بۆ داهاتو.
 
بە وێنە خەڵاتکردنی ستافی نەوژین و سەرنوسەرەکەی لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.
 
 
زریان محەمەد، نوێنەری نەوژین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی ئیدارەی گەرمیان لەلایەن جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە پای بەدەستهێنانی باشترین میدیایی عێراقی بۆ روماڵی پرسە نیشتیمانیەکانی ژنان.
 

رێناس ساڵح، سەرنوسەری نەوژین و پێدانی خەڵاتی رێزلێنانی ئیدارەی گەرمیان لەلایەن جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی رۆژنامەنوسی ساڵ لە سەر ئاستی عێراق
 

 

 



ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 620,968     ژمارەی میوان 52