ژنان سەرکردایەتی فستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەکەن

2021/10/17    1389 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
فستیڤاڵی پایزەی هەناری هەڵەبجە ماوەی سێ رۆژە دەستی پێکردوە جیاواز لەسەرجەم فستیڤاڵەکانی کوردستان ژنان دەدرەوشێنەوە تێیدا بە شێوەیەک سەرپەرشتیاری فستیڤاڵەکە دەڵێت"٧٥٪ خاوەنکارەکان ژنان".
 
 لەپارێزگای هەڵەبجە حەوتەمین ڤیستیڤاڵی هەنارو پایز بەڕێوەچو لە فیستیڤاڵەکەدا سەرەڕای نمایش کردنی بەروبوم جوتیاران و خاوەنکار ژمارەیەک زۆر خانم بە کارو دەست رەنگینی و خواردن دروست کردن و دیزاین کردن کەلو پەلی جوانکاری بەشدارییان کردبو.
 
نەخشین نامیق، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردن ڤیستسڤاڵی بۆ نەوژین وتی: ٧٥٪ بەشدارانی فستیڤاڵەکە خانمانن لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەشی پیاوان بەڕێوەی دەبەن هاوسەرەکانیان لەگەڵدایە.
 
 
فستیڤاڵی هەنارو پایز لە هەڵەبجە وێنە:نەوژین
 
ژنانی بەشداربو ئەم جۆرە چالاکیانە بە هەنگاوێکی باش دەزانن بۆ ساخبونەوەی بەرهەمەکانیان
 
ئارەزو محەمەد، خانمێکی دەست رەنگینەو لە قەزای سەیدسادقەوە بەشداری ڤیستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجەی کردوەو بۆ نەوژین وتی: من بە  کاری دیزاین کردنی جانتا و ئیکسسواراتی خانمان بەشداریم کردوەو بۆماوە چوار ساڵە لەسەر یەک بەشداری ئەکەم، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی گەرمەو شوینەکە شیاو نەبو ناتوانین هەر سێ رۆژەکە لێرە بمێنینەوە.
 
زۆرن ئەو خانمانەی بەشداری چالاکیەکەیان کردە بە دروست کردنی خواردنی کوردەواری  کەلانەو دۆڵمەو بریانی پۆلێک ژن بە دەم فرۆشتنی یاپراخەوە قسەیان بۆ کردین سۆزان محەمەد، کە لە دەربەندیخانەوە هاتبو وتی: "زۆر دڵمان خۆشە بەم دەرفەتە بۆۆ ژنان هەم وەک سەیران وایە ئەم گۆڕینی کەش و هەواو دروست کردن پەیوەندییە  لەنێوان خانمانیتری شارەکاندا لەگەڵ ئەوەشدا سودێکی مادیمان پێئەگات".
 
 
فستیڤاڵی هەنارو پایز لە هەڵەبجە وێنە:نەوژین
 
ژنان لە فرۆشتنی بەروبومە خۆماڵەیەکانی پارێزگای هەڵەبجە رۆڵێکی باڵایان هەبو لە فستیڤاڵەکە
 
"من خەڵکی هەورامانم سەرجەم ئەو بەروبومانە کە ساغیان ئەکەینە خۆماڵین و خۆمان دروستمان کردون و هیچ مادەیەک پارێزراوی تیادا نیە" ئەمە قسەکانی شرۆفە سابیر، بو بۆ نەوژین ئەو شان بەشانی هاوسەرکەی کاری دەکرد.
 
لەگەڵ ئەوەشدا هەنێک گلەی لە رێکخەرانی چالاکیەکە هەبو بەوەی ئەمساڵ کات و شوێنەکەشی گونجاو نەبوە.
 
 
فستیڤاڵی هەنارو پایز لە هەڵەبجە وێنە:نەوژین
 
ڤیستیڤاڵی هەنارو پایز هەڵەبجە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە ژنانی هەڵەبجە بەشێوەی بەرچاو بەشداربون ژنانی شارەکانی دیکەی هەرێمیش بەشداریەکەی بەرچاوی فستیڤاڵەکەبون.
 
بە وێنە چەند دیمەنێکی فستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە و بەشداری ژنان
 

فستیڤاڵی هەنارو پایز لە هەڵەبجە وێنە:نەوژین

فستیڤاڵی هەنارو پایز لە هەڵەبجە وێنە:نەوژین

فستیڤاڵی هەنارو پایز لە هەڵەبجە وێنە:نەوژین



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,335,484     ژمارەی میوان 438

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە