ئاژانسی رۆیتەرز خەڵاتی نیودەوڵەتی بەخشیە کچە رۆژنامەنوسێکی کورد

2021/10/14    592 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
کچە رۆژنامەنوسێکی کورد لە لایەن ئاژانسی رۆیتەر خەڵاتی نێودەوڵەتی پێبەخشرا تایبەت بەو راپۆرت و چاوپێکەوتنانەی لە بەرەی جەنگ ئەنجامی داوە.
 
 خەڵاتەکانی کورت شۆرک-ی نێودەوڵەتی لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرزەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابەشکران و درانە سێ رۆژنامەنوسی نێودەوڵەتی، لەونێوەندەدا کچە رۆژنامەنوسی کورد خەبات عەباس، خەڵاتی ژنە فیکسەر بۆ شکاندنی هەمو بەربەستەکان لە بەرەکانی جەنگدا وەرگرت، جەیسن مۆتلەگ، خەڵاتی سەربەخۆ بۆ پیشاندانی دیمەنە تۆقێنەرەکانی جەنگ، لەگەڵ رافایێل سۆرس، کە خەڵاتی کاری رۆژنامەوانی بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی پۆلیس وەرگرت.
 
خەبات، لە بارەی بە دەستهێنانی خەڵاتەکەوە دەڵێت: "من شەڕەفمەندم بە بردنەوەی خەڵاتەکە، هەروەک توانیم روبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببمەوە لە شکاندنی تابوی ژنبون لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا. ئەم خەڵاتە سیمبولی بەرزنرخاندنی کارەکەمە لە پشت کامێراوە. هەروەها رێزلێنانی هەوڵە ترسناکەکانمانە بۆ گواستنەوەی هەواڵی بەرەکانی جەنگ".
 
 لە راپۆتەکانی خەبات، گرنگی بە چیرۆکی ژنان داوە لە نێویدا ژنانی شەرڤان و ژنانی داعشیش، لە ساڵی (٢٠١١)ەوە دەستی بە کاریی رۆژنامەوانی کردوە.
 

خەبات عەباس، لەکاتی ئەرکە رۆژنامەوانیەکەی لە رۆژئاوای کوردستان

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,358,181     ژمارەی میوان 368

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە