سارا هەڵخلیسکاو منداڵەکەی لە بارچو دادگا سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند

2021/10/03    1171 جار بینراوە

* نەوژین – محەمەد مەحمود

وەرزی پایزە و دوگیانە، ماڵەوەی پاكدەكردەوە، كەتەواو بو لە خاوێن كردنەوە بەرەو حەمامەكە رۆشت ویستی جلەكان بشوات، بەڵام پێی هەڵدەخلیسكێت و دەكەوێت، خێزانەکەی دەڵێن"ئاگامان لێنەبو كەڕۆشتینە سەری بردمان بۆ نەخۆشخانەو هەر خوێنی لەبەردەڕۆشت و پزیشكان وتیان مناڵەكەی لەبارچوە". دادگای وڵاتەکەشی بە تۆمەتی مناڵ لەبار بردن ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

سارا رۆگڵ دانیشتوی سان سالڤادۆری پایتەختی سەلڤادۆرە، نۆساڵ لەمەو بەرو لەتەمەنی 20 ساڵێدا، لە رۆژی( 10ی ساڵی 2012 دەسگیركرا) سزای سی ساڵ زیندانی بەسەر سەپێنرا، ئەمەش پاش ئەوە دێت كە تۆمەتبارکرا بە کۆتایی هێنانی دوگیانی و لەباربردنی منداڵەكەی و پێشێلکردنی یاسا توندەکانی لەباربردنی منداڵ لەو وڵاتە، بەڵام پاش نۆ ساڵ و بەفشاری چالاكوانانی مافەكانی ئافرەت ئازاد كرا.

سالڤادۆر کە وڵاتێکی کۆمەڵایەتیەو بەشێوەیەکی سەرەکی کاسۆلیکین، یەکێک لەو وڵاتانەی منداڵ لەباربردن تێدا قەدەغەیەو  توندترین یاسای لەباربردنی هەیە لە جیهاندا، جگە لەهەندێك حاڵەت وەك دەستدرێژی سێکسی یان کاتێک ژیانی دایک لە مەترسیدابێت.

رۆگل، بە جلی سپییەوە، رۆژی (7/6/2021)نزیک ناوچەی زاکاتکۆلوکا لەزیندانی ژنان ئازادكرا، ئەو لە لایەن ئەندامانی خێزانەکەی و پارێزەرەكەی ڤاکیرانۆ پێشوازی لێكرا.

 

کارلا ڤاکیرانۆ، پارێزەری 'سارا رۆگڵ' پاش ئازاد بونی سارا بە ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پی رایگەیاند: "نزیکەی نۆ ساڵ لە ئازادی بێبەش کرا، باوەڕمان وایە بە نادادپەروەرانە ئەو سزایە دراوە"

مۆرنا هیرارا، چالاکوانی فێمینیست بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند: لەکاتێکدا لەماتەمینی لەدەستدانی دڵتەوتەپڕی دوگیانیدا، دەبوایە سارا لەگەڵ خێزانەکەیدا بوایە، نەك لە بری ئەوە ماوەی نۆ ساڵ زیندانی بكرێت.

 بەپێی هەواڵێکی گروپی ئەگروپاکیان سیودادانا، لە هەمان حاڵەتدا 16 ژنی دیکە لە ئێستادا لە زینداندان لەو وڵاتەدا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا هەندێک یاسا پێچەوانە بونەوە لە تازەکردنەوەی لێکۆلێنەوە لە یاساکەدا.

رۆگل، سكەكەی هەشت مانگ بو، پاش ئەوەی لەكاتی جل شوشتندا دەخلیسکێت دەكەوێتە سەر ئەرزو خوێنی لەبەر دەڕوا، بە وتەی خێزانەکەی، بەبێهۆشی دۆزراوەتەوە. كەدەشیبەن بۆ نەخۆشخانە، لەوێ بە گومانی ئەوەی لەباربردنی منداڵ بوە، دەستبەسەر کراوەو حوكمی بەسەر دەسەپێنرێت، لەو كاتەشدا گروپەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن ئەو منداڵەكەی لەبار نەبردوە و تەنها روداو بوە، بۆیە هەرگیز نابێت زیندانی بکرێت.

سەرچاوە/ تۆڕی میدیایی جەزیرە

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,755     ژمارەی میوان 299

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە