* نەوژین، رێناس ساڵح
هەر لە مناڵیەوە زۆر حەزم لە وێنەکێشان بو، لە هەمو پێشەنگایەکی قوتابخانەکەمان بەشداریم دەکرد، ماوەی ساڵێک دەبێت کردوەمە بە پیشە، خۆشەویستیەکی زۆر لە نێوان من و کارەکەم هەیە، لە تابلۆکانی من ژن رەمزی ئازایەتیە و هەروەها کارەکانی ڤینسنت ڤان کوغ بۆمن قوتابخانەیەکی تایبەتە.
مەستان ئیحسان علی، لە ساڵی ١٩٩٨ لە شاری سلێمانی لە دایک بوە، کۆلێژی ئەندازیاری خوێندوە، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە دەستی کردوە بە نیگارکێشان و فرۆشتنی تابلۆکانی بەرێگەی ئۆنلاین. لە(نەوژین)ەوە ئەزمونی و خۆی و کارەکەی دەگێڕێتەوە.
مەستان ئیحسان، لەباخچەیەکی شاری سلێمانی، لە کاتی نیگارکێشان، وێنە: نەوژین
حەزی من بۆ وێنەکێسان هەر لە تەمەنی منداڵیمەوە بو ئەوکات بە کاری وێنە کێشان و کاری قوڕ و کاری دەستی بەشداری پێشەنگاکانی قوتابخانەکەم دەکرد، دواتر لە کاتی خوێندنی زانکۆم لە وێنەکێشان دابڕام، چونکە خوێندنی وانەکانم قورسبون، کە خوێندنم تەواوکرد دوبارە گەڕامەوە بۆ ئاوێتە بون لەگەڵ هونەرەکەم.
”هەمو تابلۆکانم بە خۆشەویستیەوە دەنەخشێنم“
سەرەتا نیگارەکانم وەک حەزێک دەکێشا، پەیجێکم دانا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ پیشاندانیان بەڵام کاردانەوەیەکەی زۆر هەبو بۆ تابلۆکانم و داوایان دەکرد بە نرخێک پێیان بفرۆشم، ئەمە سەرەتایی دەستکردنم بو بە کار، دواتر کارەکەم فراوان کرد سوپاس بۆ خودا پێشوازیەکی زۆر باشی لێکرا.
تابلۆیەکی هونەرمەندی شێوەکارمەستان ئیحسان، وێنە: نەوژین
هەمو تابلۆکانم بە خۆشەویستیەوە دەنەخشێنم، زۆرجار رویداوە لە کاتی کێشانی وێنەیەک شتێکیم بەدڵ نەبێت، جێم هێشتوە بۆ چەند کاتژمێرێک و دواتر گەڕاومەتەوە بۆ تەواوکردنی بۆ ئەوی بە خۆشەویستیەوە تاڵەکانی فڵچەکەم بهێنم بە روخساری تابلۆکانم.
”ژن لە وێنەکانی من نیشانەی بەهێزی و جوانیە“
زۆر حەزم بە بە کێشانی وێنەی ئافرەتە زۆر هەستێکی ناوازیە کە وەک خودی خۆیان بە بەهێز و جوان پیشانیان دەدەم. سەرسامم بە وێنەکێش ڤینسنت ڤان کۆخ، بەتایبەت تابلۆی "شەوی پڕ ئەستێرە" کە خۆم چەند جارێک کێشاومەتەوە.
مەستان ئیحسان، کێشانی تابلۆی ژنێک وێنە: نەوژین
وەک هەر کەسێک هەندێک لە کارەکانم زۆر تایبەتن لەلام وەک رۆمیۆ جولێت، لە تابلۆکانم زیاتر بۆیەی ئکریلیک بەکاردەهێنم تابلۆکانم لەسەر کانڤاس هەندێک جار لەسەر دارو جل دروست دەکەم، لە بەرنامەشمدایە لەسەر شوشە دەست بە کاربکەم.
”خێزانەکەم فێریان کردم دەستبەرداری خولیاکانم نەبم“
خێزانەکەم پاڵپشتی یەکەمی من بون ئەوان فێری ئەوایان کردبوم کە دەستبەردار خولیاکەم نەبم، هیوادارم ئەو کەسانەی کە بەهریەیەکیان هەیە بێ دودڵی پەری پێبدەن بە بێ هیچ ترس و دو دڵیەک، بەردەوام لایخۆمەوە پشتگیری ئەو کەسانە دەکەم کە دەیانەوێت فێری هونەری نیگارکێشان بن.
مەستان ئیحسان، لەکاتی کێشانی یەکێک لە تابلۆکانی وێنە: نەوژین.
تابلۆی پێشوتری (مەستان) دوای تەواوبونی کارەکانی وێنە: نەوژین