"خەونم ئەوەیە هەژاری نەمێنێت" ژنان بە کارەخێرخوازیەکانیان دەبنە هیوای هەژاران

2021/09/05    905 جار بینراوە
 
* نەوژین - هاوژین محەمەد
 
کارە خێرخوازیەکان ئەگەرچی پێویستی بە توانا و مادەیەکی زۆرە، بەڵام ئەو خانمانەی دەستیان بەم کارەکردوە نایانەوێت ئەوە ببێتە بەربەست بۆیان دەڵێن: ”ئامانجمانە هیوایەک بین بۆ هەژاران“، بە شێویەک لە بۆنە و ساتە لە بیرکراوەکان ئەوان بە زەرفی پڕەوە لە دەرگایی ماڵی هەژارن دەدەن.
 
رۆژی (٥ ئەیلول) وەک رۆژی جیهانی خێرخوازی لە جیهاندا دیاری کراوە،  کچان و ژنان لە کوردستان بەشێوەی رێکخراو گروپ و تاک رۆڵی بەرچاویان لەم کارە هەیە.
 
ئاشتی وەتمان، خانمێکی دانیشتوی قەڵادزێیە ماوەی دو ساڵە دەستی بە کاری خێزخوازی کرد لەسەر ئەرکی خۆی و هاوکاری پارەداران ئەو بۆ نەوژین وتی: ”پشتیوان بەخوای گەورە بەپێی توانام بەردەوام دەبم، ئەم ئەرکە بۆ ژنان زۆر قورسەو بەرپرسیاریەتی هەیە، بەڵام دەبێ بزانین کاری گەورە  قورسایی و بەرپرسیاریەتی گەورەشی هەیە“. 
 
 
ئاشتی وەتمان، لەکاتی ئەرکی خێرخوازی وێنە: نەوژین
 
ئاشتی، بەتەنها کارە خێرخوازیەکانی دەکات باسلەوەدەکات بۆ کارەکەی هاوسەرکەی پاڵپشتیەکی باشیەتی لەگەڵ هاوڕێیەکی و سەرئەنجامی ئەوەش چەندین ماڵی کەمدەرامەت سودمەندی بون.
 
ئامانج لە کارە خێرخوازیەکان
 
ژنان لەم رێگەیەوە ئامانجیانە باری گرانی سەرشانی هەژار و نەخۆش و ئەوکەسانەی پێیوستیان بە هاوکاریە کەم بکەنەوە.
 
ماوەی چوار ساڵە شوعلە عەبدولرحمان، لە قەزای رانیە  کاری خێرخوازی دەکات ئەو بۆ نەوژین دەڵێت: ”ئامانجم لەم کارەم ئەوەیە رێژەی هەژاری کەم بێتەوەو بەیەک چاو سەیری مرۆڤەکان بکرێت“. ئەو ئاماژەبەوەشدەکات سەدان خێزان سودیان لە هاوکاریەکانیان بینیوە، لەو رێخراوەی کە کاری تێدا دەکات.
 
 
شوعلە عبدولرەحمان، لەکاتی ئەرکی خێرخوازی وێنە: نەوژین
 
کارە خێرخوازیەکانی ژنان نەچوەتە چوارچێوەی رێکخراوی تایبەتمەند بە خۆیان، بەڵام ئاشتی وەتمان دەڵێت: بەدڵنیایی بیرم کردۆتەوە رێکخراوێکی تایبەت بەخۆمم هەبێت، بۆئەوەی بتوانم باشتر هاوکاری کەم دەرامەتەکان بکەم.
 
 
 
 


ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 620,919     ژمارەی میوان 47