کچە یاریزانێکی سلێمانی بوە پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدان

2021/06/17    1396 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی کچە یاریزانێکی شاری سلێمانی توانیی پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیەکە بە دەستبهێنێت.
 
ئاسیا عەزیز، کچە یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراقە، بە هەڵدانی رمەکەی بە مەودای 35,36 مه‌تر توانی لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی پله‌ی سێیه‌م و مه‌دالیای برۆنز لە هه‌ڵدانی رم-دا  بەدەستبهێنێت.
 
ئاسیا، یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی شاری سلێمانی و خاوه‌نی چه‌ندین ژماره‌ی پێوانییه، خوێندکاری پۆلی دوانزەیەمی زانستی خوێندنگەی تافان لە  شاری سلێمانی، توانی لە رۆژی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکە کە ٢٠ وڵات بەشداری تێداکردبو پلەی سێیەم بە دەستبهێنیت.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,915,541     ژمارەی میوان 1692

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە