"لە ماوەی ١٨ ساڵدا ٥٢ پەرتوک و نامیلکەم تایبەت بە مناڵان نوسیوە"

2021/06/14    1272 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ماوەی ١٨ ساڵە قەڵەمەکەی و ژیانی نوسینی تایبەت کردوە بە مناڵان، دەیەوێت لەو رێگەیەوە دونیایەکی دیکە بۆ مناڵان بێنێتە بون.
 
فەوزیە ساڵح، لەدایکبوی گەڕەکی شێخ محێدینی شاری سلێمانیە و دەرچوی پەیمانگەی تەکنیکیە، لە ساڵی (١٩٩٥)ەوە فەرمانبەرە لەپەرتوکخانەی گشتی سلێمانی.
 
”خولێک بوە هۆکاری ئەوەی بڕیار بدەم لە بواری مناڵان کاربکەم“
 
ئەوکاتەی بۆ یەکەمجار فەوزیە، لەگەڵ هاوکارێکی پێکەوە خولێک بۆمناڵان دەکەنەوە ئاشنای دونیای مناڵان دەبێت، وەک خۆی دەڵێت: ”لە ساڵی (٢٠٠٤) بۆیەکەمجار لەگەڵ کاک تەها کەریم پێکەوە خولی فێرکردنی چیرۆکمان بەمنداڵان گوتەوە، ئیدی خۆشەویستیم بۆمنداڵان بەشێوەیەک لادروست بو کەبوەهۆی ئەوەی دریژەبە چالاکیەکانبدەم و  خولی دەرونناسی کەهەشت کۆرس بو  ولەفارسیەوە وەرمگێڕا کە تایبەت بو بە بەگرێکانی شەرم ترس توڕەبون ئیرەیی وخەمینی ودرۆ هاوڕێیەتی وهەستی جیاوازی دواتر بە مناڵانم دەوتەوە“.
 
 
فەزیە ساڵح، لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسانی خوێنەر شرۆڤەی کتێب دەکەن ساڵی(٢٠١٨) وێنە: هەژماری فەیسبوکی نوسەر
 
دواتر دەستدەکات بە دەرکردنی کورەتە فیلم لەوانە کورتە فیلمی کتێبخانەکەی کارۆ کە خۆی نوسیویەتیەوە، هاوکات بەردەوام دەبێت بە تۆمارکردنی ٧٠ چیرۆک بۆتیڤی پەروەردەیی وسازدانی چەندین سیمینار و چالاکی لەگەڵ خانەی رۆشنبیری منداڵانی سلێمانی و کازیوەی سەرا.
 
٥٢ نامیلکەو پەرتوکی مناڵانی نوسیوە
 
فەوزیە، باسلەوەدەکات تاوەکو ئێستا خاوەنی نوسینی ٥٢ نامیلکەو پەرتوکە لەبوارەکانی چیرۆکی پەروەردەیی و رۆمانی مێرمنداڵان و  دەرونناسی ونۆتەکانی میوزیک وئینسایکلۆپیدیای مێرمنداڵاندا.
 
ئەمە لە کاتێکدایە سەرتایی نوسینی بە کورتە چیرۆک دەستپێکردوە لە بڵاوکراوەوکانی (ئاوێنە، کوردستانی نوێ، ژیانەوە، تەوار، رێوان)دا بڵاویانی کردوەتەوە، لە گەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا بەردەوامە لە نوسینی تایبەت بە مناڵان.
 
 
نمونەی ژمارەیەک لە بەرهەمەکانی خانمە نوسەر فەزیە ساڵح، وێنە: نەوژین
 
 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,814,902     ژمارەی میوان 1095

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە