* نەوژین، زریان محەمەد
جلێكى رهنگ سورى تێرى لهبهر بو، لهگهڵ هاورێ كوڕهكانى به تهنها نواندنى دهكرد له یهكێك له شهقامهكانى سلێمانی، ئهمه یهكێكه له دیمهنهكانى كچه هونهرمهند و شانۆكار 'ههواره' کە ماوەی ١١ ساڵە لە هونەری نواندن بەردەوامە.
سلێمانی، نمایشی شانۆی گەڕانەوە بۆشار، ساڵی ٢٠٢١، وێنە: نەوژین
ھەوار فارس، دانیشتوی شاری کەرکوکه و لەساڵی (١٩٩٢) لە شاری ھەولێر لە دایک بوه و دەرچوی بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی کەرکوکه.
١١ ساڵ بەردەوامی لە نواندن
ههوار، هەر لەمناڵیەوە لە قوتابخانە بەشداری چالاکیە شانۆیەکانی کردوە، حەزێکی زۆریشی بۆ وەرزش هەبوە، بەڵام بەهۆی نەبونی بەشی وەرزش لە شارەکەی بۆ خوێندن، دەچێتە بەشی شانۆ و درێژە بە خوێندن دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا دواتر لە خول و پاڵاوانیەتیە وەرزشیەکان دەبینرێتەوە.
ئەو لەساڵی (٢٠١٠) وه بەبێ دابڕان بەردەوامە لە هونەری نواندن، بەشداری دەیان کاری شانۆی کردوە، لە شارەکانی هەرێم و عێراق وڵاتانی(تونس، ئوردن، تورکیا و ئێران).
کەرکوک، نمایشی شانۆی کورسیەکان، ساڵی ٢٠٢٠، وێنە: نەوژین
هەوار، بۆ نەوژین وتی: جگە لە هونەری شانۆش بەشداری چەند فیلم و کورتە فیلم و چەند کلیپێکم کردوە.
گروپێکی شانۆیی بەناویەوە دەکرێت
هاوار، خاوەنی چەندین خەڵاتە، وهك خۆى دهڵێت: یەکێک لەو خەڵاتە ناونانی گروپێکی شانۆیی بو لە ساڵی(٢٠١٤) بەناوی گروپی شانۆی 'هەوار' لەسەر دەستی چەند ھاوڕێیەکی شانۆکاری کەرکوکی، هاوکات خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانم دیکەم لەبوارەکەدا.
خەڵاتکردنی هەوار، وەک نوێنەری کەناڵی کەرکوک، ساڵی ٢٠٢٠، وێنە: نەوژین
ئەو شانازی بە پاڵپشتی خێزانەکەیەوە دەکات و دەڵێت: دایک و باوکم هاوکاری باشى من بون بۆ ئهوهى بگهم بهم ئاستهى كهههم،لەگەڵ هاوڕێکانم لە بواری شانۆ هاوكارێكى باشم بون بۆ كار و چالاكیه هونهرییهكانم.
”بەهۆی نەهاتنە پێشەوەی ژنان رەنگە دوبارە پیاو دەوری ژن وەربگرێت لە نواندن“
بە وتەی هاوار ساڵانی شەستەکان رۆڵی ژنان لە شانۆ باشتربوە لە ئێستا ئەو نمونەی ئەو کاتەی گێرایەوە”ساڵانی شەستەکانی رابردو خانمان رۆڵی زۆرباشیان هەبوە لە هونەری شانۆدا، یەکەم خانمە شانۆکار کە لەو سەردەمەدا بوەتە سەرقافڵەی شانۆی کوردی لەکەرکوک کوردبوه، بەڵام ئێستا خانمان خۆیانن خاوەن بڕیارنین، بەم شێوەیە بەردەوامبێت ناچار دەرهێنەرەکان پیاو دەهێنن رۆڵی کچی پێدەدەن، یاخود دەست بۆ دەقێک نابەن کەسایەتی ژنی تیابێت.
بەهۆی باردۆخی کۆمەڵایەتی ژنان لە عێراق، زەحمەتە کچێک لەسەر تەختەی شانۆ نمایش بکات 'هاوار' باسلەوەدەکات ئاستەنگ نەک تەنها بۆ من وەکو خانمێک، بەڵکو بۆ کوڕانیش دروست بوە، بەڵام دەبێت پلانمان هەبێت و چیبکەین ئەو ئاستەنگی و بەربەستانە ببەزێنین .
”دەڵێن کلتورو دابونەریتی کوردەوارییە وایکردوە خانمان رۆڵی دیاریان نەبێت لە کایەکانی هونەر، بەڵام بەڕای من ئەوە لە بێهێزی و بێ توانایی خانمانە ناتوانن بڕیارلەسەر ژیانیان بدەن و هەنگاوێک بێنە پێشەوە، ئهگهر نا هەوڵی زۆرباش دراوە بۆ هاتنە پێشەوەی خانمان و بایەخدان بە تواناکانیان“.
ئەزمونی ١٥ ساڵ وەرزشکردن
ههوار جگه له بوارى شانۆ ئهزمونى له كارى دیكهشدا ههیه و ماوەی ١٥ ساڵ وەرزشکاربوە، لەگەڵ ئەوەشدا وهك پهیامنێر كار دهكات له پارێزگاكهدا،.
دوای ١٥ ساڵ یاریکردن لە ساڵی ٢٠١٦ هاوار، بەیکجاری ماڵئاوای دەکات لە یاریکردن.”بەهۆی سەرقاڵیم بەکاری دیکەوە وەرزشم جێهێشت“.
هاوار، وەک گۆڵپارێزی یانەی گازی باکور، لە خولی فوتساڵی خانمانی کوردستان، ساڵی ٢٠١٦، وێنە: نەوژین
ئەو ئێستا وەک پەیامنێر بۆ دەزگایەکی میدیایی لە کەرکوک کاردەکات.
”ماوەی ٦ ساڵە لەبواری راگەیاندن کاردەکەم، لە ئێستادا وەکو پەیامنێر لە دەزگای میدیایی کەرکوک کاردەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوهى چهند مانگێكه وهك لێپرسراوی بەشی کارگێڕی و دارایی لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان دەست بەکاربوم.“
هاوار، روماڵکردن بۆ کەناڵی کەرکوک، ساڵی ٢٠١٩، وێنە: نەوژین