* نه‌وژین
رۆژى 3ى نۆڤه‌مبه‌ر، رۆژێكى تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ژنان له ئه‌مریكا، به بونى گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوى ئه‌و وڵاته، ژنێك ببێت به جێگری سه‌رۆك.
سبه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیایدا هه‌ریه‌كه له دۆناڵد ترامپ و جۆو بایدن، كێبڕكێی یه‌كترى ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى چوار ساڵی دیكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى، ئه‌وه‌ى دوه‌میشیان چوار ساڵی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تا.
بونى خاتو (كامالا هاریس) وه‌كو جێگری بایدن، له خاڵه جیاكه‌ره‌وه‌كانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه.
كاندیدكردنى ژنێك بۆ پۆستى جێگری سه‌رۆك، روداوێك نیه یه‌كه‌مجار له ئه‌مریكا رویدابێت، به‌ڵكو پێشینه‌ى هه‌یه، به‌ڵام زۆر كه‌م و سنوردار.
له مێژوى نزیكه‌ى 300 ساڵی حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌دا، ته‌نها دو ژن وه‌كو كاندیدی جێگری سه‌رۆك بونیان هه‌بوه كه (جیراڵدین فیرارۆ) له پارتى دیموكراته‌كان له ساڵی 1984 و (سارا پالین) له پارتى كۆماریه‌كان له ساڵی 2008 بون، به‌ڵام هیچیان چانسی ئه‌وه‌یان نه‌بو ببن به جێگری سه‌رۆك، به‌وپێیه‌ى پارتى به‌رامبه‌ریان سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا.
سارا پالین و جیراڵدین فیرارۆ
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به‌ئێستاوه هه‌یه، كاندیدكردنى (هاریس) پێشهاتێكى تازه و ته‌نانه‌ت مێژوییه، چونكه ئه‌و یه‌كه‌م ژنى ره‌شپێسته كه ده‌چێته ئه‌و كێبڕكێیه‌وه، به‌وپێیه‌ى دو ژنه كاندیده‌كه‌ى پێشوتر، هه‌ردوكیان سپی پێست بون.
له‌داهاتوشدا ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتو بن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و پۆستى سه‌رۆكایه‌تى له كۆماریه‌كان بسێننه‌وه، ئه‌وا بێگومان روداوه‌كه زیاتر مێژویی ده‌بێت، به‌وه‌ى بۆیه‌كه‌مجار ژنێك ده‌بێته جێگری سه‌رۆك، هه‌روه‌ك بۆیه‌كه‌مجاریش ده‌بێت كه ره‌شپێستێك ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ك كۆبونه‌وه‌ى ئه‌م دو تایبه‌تمه‌ندیه‌ش كه بونى "ژنێكى ره‌شپێسته"، بۆخۆی پێشهاتێكى زۆر تازه و بێپێشینه‌یه.
به‌گشتى پۆستى جێگری سه‌رۆك له ئه‌مریكا، پۆستێكى تاڕاده‌یه‌كى زۆر شكڵییه و رۆڵێكى ئه‌وتۆی نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى واده‌كات ئه‌م پۆسته گرنگ بێت، كه‌سایه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌و پۆسته‌یان له‌لایه، چونكه له مێژوى نزیك دا زۆر باس له ناوى (دیك چینی) جێگری جۆرج بوشى كوڕ ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و توانا و لێهاتوییه‌ى كه هه‌یبوه و وایكردوه ئیداره‌كه به‌گشتى به‌گرنگییه‌وه راكانى وه‌ربگرێت و بیگرێته خۆی.
بۆیه له‌پاڵ ئه‌وه‌ى كه بایدن ته‌مه‌نى زۆر هه‌ڵكشاوه و باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه دۆخی ته‌ندروستى زۆر له‌بار نه‌بێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت (هاریس) رۆڵێكى به‌رچاو بگێڕێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى (دیك چینی)ش نه‌بێت، به‌ڵام لانیكه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا (پێنس) نه‌بێت، كه زۆرتر وه‌كو كه‌سێكى لاواز و بێ سه‌نگ و رۆڵ له ئیداره‌ى ترامپ دا وێنا ده‌كرێت.