* نه‌وژین، سروه كه‌ریم
كاتێك (هه‌ودا) سه‌ردانى پزیشكێكى پسپۆڕی مناڵانى كرد بۆ دڵنیابونه‌وه له دۆخی ته‌ندروستى مناڵه‌كه‌ى، توشى سه‌رسوڕمان بو كه پزیشكه‌كه پێشنیازی بۆ كرد له بری شیری خۆی، شیری قوتوى پێبدات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له چه‌ندین شوێندا ئه‌وه‌ى خوێندوه‌ته‌وه كه هه‌رگیز شیری قوت‌و نابێته شوێنگره‌وه‌ى شیری دایك.
به‌شێك له دایكان له گه‌رمیان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له پزیشكان پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ كردون كه شیری قوت‌و بده‌ن به مناڵه‌كانیان، له‌كاتێكدا زانست و به‌تایبه‌تیش زانستى پزیشكیی پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌ڵێت.
ئه‌و دایكانه گومانیان هه‌یه و پێیانوایه ئه‌و پزیشكانه «بازرگانیانه» بیر ده‌كه‌نه‌وه كاتێك هه‌نگاوێكى هاوشێوه ده‌نێن.
هەودا محه‌مه‌د، دایکی مناڵێکە، بۆ (نه‌وژین) وتى: بۆ دڵنیابونەوە لە تەندروستی مناڵەکەم سەردانی پزیشکم کرد، له‌وێ توشى سه‌رسوڕمان بوم كاتێك پزیشکەکە پێشنیاری بەکارهێنانی شیری قوتوی بۆ کردم.
وتیشی: "بەهیچ جۆرێک هانی نەدام کە شیری خۆم بدەم بەمناڵەکەم، تەنانەت باسی چەند زیانێکی كرد كه به قسه‌ى خۆی شیری دایک هه‌یه‌تى، له‌به‌رامبه‌ریشدا باسی سودە بێکۆتاییەکانی شیری قوتوی کرد و ناونیشانی شوێنی فرۆشتنی شیرەکەشی پێدام".
بەپێی زۆرینه‌ى ره‌هاى ئەو لێکۆڵینەوانەی تاکو ئەمڕۆ لە بوارى پزیشکی دا ئه‌نجامدراون، جەخت له پێویستی پێدانی شیری دایک بە مناڵ كراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر به گرنگ، به‌ڵكو به پێویستیشی ده‌زانن دایكان شیری ده‌ستكرد نه‌كه‌نه جێگره‌وه‌ى شیری خۆیان بۆ مناڵان.
به‌ڵام ئه‌م رێنمایی و رێكارانه، هه‌مو جار له‌لایان دایكانه‌وه جێبه‌جێ ناكرێن، به‌ڵكو هه‌ندێكیان په‌نا بۆ شیری دروستكراو «صناعی» ده‌به‌ن كه به شیری قوت‌و ناسراوه.
ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ش هێنده‌ى تر ئاڵۆز ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه ئێستا هاوشێوه‌ى هه‌ندێك له دایكان، هه‌ندێك له پزیشكانیش هانى به‌كارهێنانى ئه‌وجۆره شیره ده‌ستكرده ده‌ده‌ن.
هاوناز ئه‌حمه‌د، دایكی مناڵێكه، باسی له‌وه‌كرد جارێك كه سه‌ردانى پزیشكی كردوه بۆ زانینی دۆخی ته‌ندروستى مناڵه یه‌ك ساڵێكه‌ى، پزیشکەکە پێیوتوە شیری قوت‌و بەکاربهێنە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا هیچ گرفتێک لەشیره‌كه‌ى خۆیدا نه‌بوه.
وتى: ئه‌م قسه‌یه بو به هۆکارى ئه‌وه‌ى متمانەم بە پزیشک کەم بێتەوە، چونكه هه‌ستم كرد ده‌یه‌وێت شیرێكم له‌سه‌ر ساغ بكاته‌وه كه دیاره خۆی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك رێككه‌وتوه بۆ فرۆشتنى.
”زیاتر لە (50) جۆری شیری قوت‌و لە کوردستان دا بەگشتی لەبەردەستن“
له‌كاتێكدا رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، وه‌كو مه‌رجه‌عی باڵاى پزیشكی له جیهان، جه‌خت ده‌كاته‌وه له پێویستیی پێدانى شیری دایك به ساوا، به‌ڵام هه‌ندێك له پزیشكان به‌هۆكارى تر كه ره‌نگه سودی تایبه‌تى بێت، ده‌بنه بانگه‌شه‌كار بۆ ساغكردنه‌وه‌ى شیری ده‌ستكرد.
پزیشكێكى مناڵان جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌م بواره فه‌وزایه‌كى زۆری تێدایه.
د. سۆران محه‌مه‌د، پزیشكی پسپۆڕی مناڵان، وتى: بەهۆی نەبونی هیچ رێگری و و سانسۆرێک، زیاتر لە (50) جۆری شیری قوت‌و لە کوردستان دا بەگشتی لەبەردەستن، بەڵام لەوڵاتە پێشکەوتوەکاندا رێژه‌كه زۆر کەمترە و لەچەند جۆرێک زیاتر نین.
به‌پێی زانیاریەکانی (نەوژین)، هه‌ندێك له كۆمپانیاكانى دروستكردنى شیری قوت‌و، له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كان رێكده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى شیره‌كانیان بۆ ساغ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام لایه‌نى فه‌رمیی بێئاگایی خۆی له‌مه ده‌رده‌بڕێت.
ره‌حیم عه‌بدوڵڵا كاكه، لێپرسراوى هۆبه‌ى چاودێری نۆرینگه‌كان له ته‌ندروستى گه‌رمیان، بۆ (نه‌وژین) ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد تائێستا سكاڵاى هیچ هاوڵاتیه‌كى به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه كه باس له‌م حاڵه‌ته بكات.
وتیشی: ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هه‌ر سكاڵایه‌ك، به‌دواداچونى پێویست و یاسایی له‌باره‌یه‌وه ده‌كه‌ین.
هاوكات (د. سۆران محه‌مه‌د)، له‌وباره‌وه وتى: وەک خودی خۆم تاکو ئێستا هیچ رێکەوتنێکم لەگەڵ کۆمپانیاکان نەکردوە، هەمیشە هانی دایکانم داوە شیری خۆیان بدەن بە مناڵەکانیان، چونکە شیرپێدان تەندروستی دایکیش دەپارێزێت.
ئه‌و دو دایكه‌ى له‌م راپۆرته‌دا قسه‌یان بۆ (نه‌وژین) كرد، جه‌ختیانكرده‌وه كه پابه‌ندى قسه‌كانى پزیشكه‌كان نه‌بون و به‌رده‌وامن له پێدانى شیری خۆیان به مناڵه‌كانیان، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: ئاخۆ ده‌بێت چه‌ند دایكی تر به‌مشێوه‌یه ره‌فتاریان كردبێت؟
هه‌ودا، جه‌ختى له‌م قسه‌یه كرده‌وه و وتى: "ئاخۆ دەبێت چەند دایک و مناڵ بوبێتنه قوربانی پەیوەندی و رێککەوتنی پزیشک و کۆمپانیاکان؟"