فرمێسک حافیز بۆ گوێگرانی؛ چاوەڕێی بەرهەمە نوێیەکەم بن

2025/07/15    31 جار بینراوە


* نەوژین

خانمە هونەرمەندی کورد؛ فرمێسک حافیز، لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەواڵی بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێی بە گوێگرانی راگەیاند.

فرمێسک لە پۆستەکەیدا بەشێک لە گۆرانییەکەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی: لەسەر ئەو کورسییە و لەبەردەم کامێرادا، تەنیا شتێک کە بیرم لێدەکردەوە، جوانی ئەم مۆسیقا و شیعرە بو، من خۆم چەندە حەزم لەم گۆرانییە، تەنها خودا دەزانێت. ئەگەر حەزتان لێی بو، چاوەڕێی بن بەم زوانە. هیوادارم بەدڵتان بێت.

هەروەها سوپاسی هەریەک لە حسامی عەزیز بۆ کاری کلیپ و مەزڵومی عەزیز بۆ رێکخستنی مۆسیقای ئەم بەرهەمە نوێیەی کردوە، کە تێکست و ئاوازی لەلایەن خۆیەوە دانراوە.

فرمێسک حافیز، خەڵکی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، یەکێک لە بەرهەمە دیارەکانی گۆرانی ‘مەی’ بو کە بە شیعرێکی شاعیری گەورەی کورد، هەژار موکریانی وتویەتی و پێشوازییەکی زۆری لێکرا.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,615,515     ژمارەی میوان 251

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە