لە سلێمانییەوە بۆ واشنتن؛ هانا بوە یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی جیهانیی ناشناڵ جیۆگرافیک

2025/06/11    71 جار بینراوە


* نەوژین

هانا رەزا، کچە چالاکی بواری ژینگە و پارێزەری پڵنگەکانی کوردستان، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، خەڵاتی گرنگی (Wayfinder)ـی لەلایەن رێکخراوی جیهانیی ناشناڵ جیۆگرافیکەوە پێبەخشرا.

خەڵاتی وەیفایندەر (Wayfinder) کە بە ‘رێدۆز’ـیش ناودەبرێت، ساڵانە دەبەخشرێتە ١٥ کەسایەتیی هەڵکەوتو لە سەرانسەری جیهاندا، خەڵاتەکە رێزلێنانە لەو کەسانەی کە کاریگەریی بەرچاویان لەسەر پاراستنی ژینگە و زیندەوەران و هەسارەی زەوی هەبوە.

هانا رەزا، کە خەڵکی شاری سلێمانییە، دامەزرێنەر و سەرۆکی رێکخراوی ‘پڵنگانی بێسنور’ـە. ناوبراو ساڵانێکی زۆرە ژیانی پیشەیی خۆی بۆ توێژینەوە و پاراستنی پڵنگی فارسی تەرخان کردوە، کە یەکێکە لەو جۆرە ئاژەڵانەی لە کوردستان مەترسیی لەناوچونی لەسەرە. هەوڵەکانی هانا نەک تەنها لە بواری زانستی، بەڵکو لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەشدا بۆ پاراستنی ئەم سامانە سروشتییە گرنگە، چڕبۆتەوە.



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,557,838     ژمارەی میوان 1086

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە