راپەڕین: کچێک بە سوتان گیانی لەدەستدا

2025/04/25    114 جار بینراوە


* نەوژین

لە سنوری راپەڕین دوای ئەوەی هەفتەی رابردو کچێک خۆی سوتاند، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی شەوی رابردو گیانی لەدەستدا.

روداوەکە لە ناحیەی ژاراوەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین رویداوە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کچەکە هەفتەی رابردو لەنێو ماڵی خۆیان ئاگری لە جەستەی بەرداوە و بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی کە ٨٠% بوە، شەوی رابردو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

بە پێی زانیارییەکانی نەوژین، کچەکە بەناوی (س، ع) تەمەنی ١٨ ساڵ بوە و فێرخوازی قۆناغی ئامادەیی بوە. 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,497,406     ژمارەی میوان 1000

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە