* نه‌وژین
ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت ژنێك به‌هۆی ئه‌وه‌ى له لای مامان كورتاجی بۆ مناڵه‌كه‌ى نێو سكی كردوه، گیانى له‌ده‌ستداوه.
نه‌خۆشخانه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: دوێنێ شه‌و ئافره‌تێك له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ریی له‌لایان گیانى له‌ده‌ستداوه.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانیشیه‌وه رونیده‌كاته‌وه: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی ئه‌و ژنه كۆرپه‌له‌كه‌ى سكی ناته‌واو بووه له روى جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ى رێگاى زانستی بگرێته‌به‌ر، له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا چوه‌ته لای مامانێك و ئه‌و كۆرپه‌له‌كه‌ى بۆ ده‌رهێناوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی برینداربون و ته‌قینی مناڵدانى و خوێنبه‌ربونى ناوه‌كى.
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه، قسه‌ى ئه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كرا كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بونى خوێنه‌وه ئه‌و ژنه گیانى له‌ده‌ستداوه، له‌وباره‌وه نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت: ژنه‌كه پاش گه‌یاندنى به‌نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكیی 8 كه‌سیی به‌یاوه‌رى چه‌ندین كارمه‌ندى ته‌ندروستى كارى پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه‌ى سه‌خت بووه و دره‌نگ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رییدا گیانى سپارد.
له‌باره‌ى ده‌نگۆی نه‌بونى خوێنشه‌وه، ده‌ڵێت: "هه‌مو ئه‌و قسانه دوره له راستییه‌وه، چونكه 10 بوتڵ خوێنى بۆ دابینكراوه وتێیكراوه له‌گه‌ڵ 2 بوتڵ پلازما، هاوكات بوتڵی دیكه‌ى خوێنیشی بۆ ئاماده‌كراوه".