* نەوژین
ژنە راوێژکارێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم، دەڵێت: بەهۆی رادەستنەبونم بەردەوام سزا دەدرێم، بۆیە دوای هەشت ساڵ کارکردن دەستلەکاردەکێشمەوە، سەرۆکی فەرمانگەکەش دەڵێت: قسەکانی تۆمەتە و رەدی دەکەمەوە و سکاڵای لەسەر تۆماردەکەم.
ژنە راوێژکار لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم: رێناز تۆفیق، لەمیانی ڤیدیۆیەکدا کە دوێنێ لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردوەتەوە، باس لەوەدەکات پێشنیازی پەیوەندی نەشیاوی پێکراوە، ئەم رەدیکردوەتەوە.
دەشڵێت: من ١٣ ساڵە، بەردەوام دەیڵێم و دەیکەم لە پێناو حکومڕانیەکی باشتر، بەڵام ئێستا دەستلەکارکێشانەوەم کردوە، چونکە بەردەوام سزا دەدرێم بەهۆی رادەستنەبونم بۆ پیاوان.
لە کاردانەوەدا، د. جوتیار عادل، هەر شەوی رابردو رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە و تێیدا وتی: ده‌نگۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وابڵاوبوه‌ته‌وه، گوایه كه‌سێك له‌لایه‌ن به‌نده‌وه وه‌ك سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی، سته‌م و ناڕه‌وایی به‌رامبه‌ر كراوه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ناوبراو بێ بنه‌مایه و دوره له راستی؛ هه‌ر سبه‌ینێ داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م و ده‌بێت دادگا روی راستیی ئه‌و تۆمه‌تانه یه‌كلایی بكاته‌وه.
لەدوای ئەوەش، رێناز تۆفیق بە پۆستێکی تر وەڵامی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی دایەوە و لەپەڕەی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: "ئامادەم.. دادگا چییە مادام خودام لەپشت بێت". لە هەمان کاتدا نوسیویەتی: "ئەمە دەکەن بە هۆکار بۆ ئەوەی لە ناوم ببەن".
رێناز تۆفیق، لە هۆڵەندا لەدایکبوە و ژیاوە، بەر لە ١٣ ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ساڵی ٢٠١٧ لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم دەستبەکاربوە