تەمەنی ١٥ ساڵە و لەمیانی پێشانگەیەک نمایشی چەندین تابلۆی هونەری کرد

2025/02/09    1612 جار بینراوە


* نەوژین

نورهان کە تەمەنی ١٥ ساڵە، لەمیانی پێشانگەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر نمایشی چەندین تابلۆی هونەری کرد و دەڵێت: خاڵی جیاکەرەوەی من ئەوەیە تابلۆکانم پڕ وردەکاریین.

نورهان عەبدوڵڵا، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی دانیشتوی شاری هەولێرە، رۆژی ٣ـی ئەم مانگە لە گەلەری میدیا لەشاری هەولێر، پێشانگەیەکی شێوەکاری تایبەت بە تابلۆکانی کردەوە، کە لەشێوەی هێڵکاری وردن.

لەبارەیانەوە، نورهان دەڵێت: خاڵی جیاکەرەوە بۆ تابلۆکانم لەگەڵ ئەوانی تر ئەوەیە تابلۆکانی من لە شێوەی پۆترەیت و پڕ وردەکارین، بە تایبەت وردەکارییەکانی وەک: سێبەر و تاریکی.

بەر لەم پێشانگە تایبەتە نورهان بەشداری لە دو پێشەنگای دیکەی هاوبەشدا کردوە. 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,400,308     ژمارەی میوان 1459

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە