ژنە چالاکێک: حزبەکان هێشتا متمانە بە ژنان نادەن

2025/02/05    11684 جار بینراوە


* نەوژین

چالاکێکی ژنان پێیوایە ژنان کە لە پۆستە باڵاکانی نێو حزبەکان ژمارەیان کەمە مانای ئاست نزمیان لە بوارەکە نییە، بەڵکو چەند هۆکارێکی دیکە بۆ ئەمە هەیە لەنێویاندا متمانەپێنەدانی حزبەکانیان.

ئارێز موحەمەدی، لە نوسینێک دا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک دەڵێت: نەبونی ژنان لە پلەی بەرزی حزبیدا بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە، لەوانە: حزب و لایەنەکان هێشتا ئەو متمانەیەیان نەداوە بە ژنان کە لە ئاستی رێبەری بیرۆکەکانیان داڕێژن، هەروەها کلتوری بە پیاوانەکردنی سیاسەت کاریگەری خۆی هەبوە.

دەشڵێت: هێشتا ژنان وەک ژمارە هەژمار دەکرێن، نەک هزر و توانا "تائێستاش رێکخراوەکانی ژنانی حزبەکان، خودی ژنان کاری بۆ ئەکەن، لەکاتێکدا پیاوان خۆیان بێبەری کردوە لەم پرس و بەرپرسیاریەتییە". 

ئارێز، بۆ گۆڕینی دۆخەکەش پێشنیازیکردوە کلتوری سیاسەتکردنی حزبی و رێکخراوەیی بگۆڕێت و چیتر ژنان پەراوێز نەخرێن، ئەمەش بە وتەی خۆی بە یەک و دو کەس ناکرێت، بەڵکو "تێگەشتن و هەڵوێستێکی جەماوەری دەوێت، گەرنا دیسان پرسی پەراوێز دوپاتە دەبێتەوە".



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,400,263     ژمارەی میوان 1433

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە