* نەوژین
خانمە نوسەر و سینەماکار؛ ڤیان مایی، کتێبێکی تایبەت بە مناڵانی بەشێوەزاری کرمانجی نوسیوە و چاپیکردوە، دەڵێت: مناڵان فێردەکات بە ئاشتی بژین.
کتێبەکە بەناوی ‘چیرۆکی بەردێک’ـە، دوێنێ چوارشەممە (٢٩ـی کانونی دوەم) لەمیانی مەراسیمێک دا لە دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ کرا.
لە لەبارەی کتێبەکەوە ئەو خانمە نوسەرە، وتی: کتێبەکە بۆ مناڵان زۆر گرنگە، چونکە فێریان دەکات بە ئاشتی بژین، هەروەک بەشێوەیەکە کە مناڵان حەز بە خوێندنەوەی دەکەن پڕ لە زانیاری و پرسیارە.
ڤیان مایی، ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی مەی سەر پارێزگای دهۆک لەدایک بوە، سەرباری ئەوەی نوسەر و سینەماکارە، وەک چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤ و ژن و مناڵان یش کاردەکات.