لە هەولێر برایەک خوشکەکەی کوشت

2025/01/17    3011 جار بینراوە


* نەوژین

لە هەولێر برایەک بە چەقۆ کۆتایی بە ژیانی خوشکەکەی هێنا و پاشان خۆی رادەستی بنکەی ئاسایشی گەڕەکەکە کردوە.

روداوەکە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە (١٦ـی کانونی دوەم)، لە گەڕەکی فەرمانبەران رویداوە، براکە رۆشتوەتە ماڵی خوشکەکەی و بە چەقۆ کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، شوێنەوەرای لەنێوان هەشت بۆ دە چەقۆ بە جەستەی ژنەکەوە هەبوە، هێشتا نازانرێت ئەو برایە بۆچی کۆتایی بە ژیانی خوشکەکەی هێناوە، دوای روداوەکە خۆی رادەستی بنکەی ئاسایشی گەڕەکی فەرمانبەران کردوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە.

ژنەکە ناوی (ر.ب.ج) تەمەنی لەنێوان (٣٥-٤٠) ساڵ بوە، هاوسەرگیری کردوە و لەگەڵ هاوسەرەکەی پێکەوە لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبونەکانی شاری هەولێر ژیاون.
 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,105,048     ژمارەی میوان 4094

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە