هەڵەبجە: مناڵبون بە سروشتی زیاترە لە مناڵبون بە نەشتەرگەری

2024/12/30    4449 جار بینراوە


* نەوژین

نەخۆشخانەی ژنان و مناڵبونی هەڵەبجە، ئاشکرایدەکات: رێژەی مناڵبون بە نەشتەرگەری لە ناوچەکە کەمیکردوە بەراورد بە ساڵی رابردو، دەشڵێت: رێنوێنی دایکان دەکەین رێگە بدەن مناڵەکانیان بە سروشتی بێنە دونیاوە.

ئەمڕۆ دوشەممە، نەخۆشخانەی ژنان و مناڵبونی هەڵەبجە، ئاماری لەدایکبونەکانی ئەمساڵی راگەیاند و وتی: ئەمساڵ هەزار و ٥٧٣ مناڵ لەدایکبون، ٨٤٥ـیان بە سروشتی و ٧٢٨ـیان بە نەشتەرگەری بون.

رایشیگەیاند: بەوپێیە ئەمساڵ لە نەخۆشخانەکە ٤٦٪ـی مناڵە تازەلەدایکبوەکان بە نەشتەرگەری بون، کە ئەمەش بەراورد بە سالی رابرد رێژە کەمی کردوە، چونکە ساڵی رابردو رێژەکە ٤٨٪ بو.
 
ئاماژەی بەوەشکرد: وەک پزیشکانی نەخۆشخانەکە رێنوێنی دایکان دەکەین رێگە بدەن مناڵەکانیان بە سروشتی بێنە دونیاوە، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک تەکنیکمان بۆ کەمکردنەوە ئازار لەکاتی مناڵبونی سروشتی لە نەخۆشخانەکە بەردەستکردوە، کە  دەبێتە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ هاندانی دایکان تاوەکو بە سروشتی مناڵیان ببێت.


 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,054,258     ژمارەی میوان 599

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە