زاخۆ: لە پێشەنگایەک دا بەرهەمی ٣١ خانمە شێوەکار نمایشکران

2024/12/08    257 جار بینراوە


* نەوژین، دێژین سدقی

لە زاخۆ لەمیانی پێشەنگایەکی شێوەکاری دا بەرهەمی ٣١ خانمە شێوەکار نمایشکران، سەرپەرشتیاری چالاکییەکەش دەڵێت: مەبەستمان لە چالاکییەکە هاندانی خانمانی شێوەکارە.

دوێنێ شەممە (٧ـی کانونی یەکەم) لە قەزای زاخۆ، پێشەنگایەکی شێوەکاری بە بەشداری ٣١ خانمە شێوەکار کرایەوە؛ گروپی هێڤی ئەنجامدەری چالاکییەکە بون.

لەبارەیەوە ئاڵا کوردۆ، بەرپرسی گروپی هێڤی، بە نەوژینی وت: ئامانجمان لە چالاکییەکە بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی کۆمەڵگایە بەرامبەر بە هونەر، لەگەڵ ئەوەش هاندەرێکە بۆ خانمانی بەهرەدار تاوەکو لێرەوە کارەکانیان نمایشبکەن.

لەبارەی گروپەکەشیانەوە وتی: گروپی هێڤی لە ٣٩ خانمە شێوەکار پێکدێت، گروپەکە وەک چالاکییەکی هەمیشەیی هەمو رۆژانی هەینیەک لە کۆرنیشی پردی دەلال کاری وێنەکێشانی راستوخۆ دەکەین و تاوەکو ئێستا چوار پێشەنگای تایبەتیمان کردوەتەوە.

چالاکییەکە لە گەلەری زاخۆ بەڕێوەچو و تێیدا ٤٠ تابلۆ نمایشکران.
 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,427,195     ژمارەی میوان 995

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە