* نەوژین، هۆزان فەریق
هۆنیا بەختیار کە کچە وەرزشوانێکی کوردە توانی لە هەڵدانی رم لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عێرق پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
پاڵەوانیەتیەکە تایبەت بە یاریەکانی گۆڕەپان و مەیدان بۆ هەر سێ ئاستی (پێشکەوتوان، تازەپێگەشتوان و لاوان) و لە دوێنێوە لە شاری هەولێر بە بەشداری (٦٠) یانەی عێراق و هەرێم، دەستی پێکردوە و بڕیارە سبەیش بەردەوامی هەبێت.
لەمیانی پاڵەوانیەتیەکە، کچە وەرزشوانی کورد و یاریزانی یانەی کچانی نەینەوا؛ هۆنیا بەختیار، لەیاری هەڵدانی رم توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و رمەکەی (٤٣؛٣٠م) فڕێبدات.
لەوبارەیەوە بە نەوژینی وت: زۆر دڵخۆشم بەم ئەنجامە و چاوم لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باشترە.
هۆنیا، فێرخوازی قۆناغی دوەمە لە کۆلێژی وەرزشی زانکۆی هەڵەبجە، جگە لە هەڵدانی رم، لە وەرزشی هەڵدانی قورساییش یاریدەکات.