ژنە نوسەرێک براوەی نۆبڵی ئەدەبی ئەمساڵە

2024/10/10    96 جار بینراوە


* نەوژین

هان کانگ، خانمە نوسەری کۆریای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی ئەمساڵی بردەوە، بەوەش دەبێتە ١٨ـیەمین ژن ئەم خەڵاتەی پێبەخشرابێت.

هان، کە تەمەنی ٥٣ ساڵە، لە ساڵی ١٩٩٥ بە نوسینی کورتە چیرۆک دەستیپێکردوە، دواتر دەستی کردوە بە نوسینی بەرهەمی نوسراوی درێژتر، دیارترین بەرهەمی رۆمانی ‘روەکی’ـیە کە ساڵی ٢٠٠٧ نوسیویەتی و هەربەهۆی ئەو کتێبەشەوە بوە بە براوەی نۆبڵی ئەدەبی.

کتێبەکە بەزمانی کۆری نوسراوە، لەدوای بڵاوبونەوەی کاردانەوەیەکی زۆری دروستکرد و تاوەکو ئێستا بۆ سەر چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە، هەروەک بە زمانی کوردیش بەردەستە.

رۆمانەکە باس لە ژنێک دەکات كه‌ روه‌كخۆری به‌ مانای زیان نه‌گه‌یاندن به‌ هیچ شتێك ده‌بینێت، خواردنی گۆشت ره‌مزێكه‌ بۆ توندوتیژی مرۆڤ، بۆ توندوتیژی ئه‌م جیهانه‌، بۆیه‌ روه‌كخۆری وه‌كو رێگایه‌ك بۆ پاكردنه‌وه‌ی ده‌رون له‌و توندوتیژییه‌ ده‌بینێت. به‌ڵام پاشان له‌ جیاتی مرۆڤ له‌گه‌ڵ روه‌ك و گژوگیادا ده‌بێته‌ هاوده‌رد و به‌گشتی واز له‌ خواردن ده‌هێنێت. ماندو ده‌بێت و ئه‌نجامی توانجه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ چاكبونی خۆی شتێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆی مردنی.

لیژنەی خەلاتی نۆبڵ دەڵێن: بەهۆی نوسراوە شیعرییە چڕەکەی کە روبەڕوی زەبر و زەنگی مێژویی دەبێتەوە و ناسکی ژیانی مرۆڤ دەردەخات، نۆبڵی ئەدەبی ٢٠٢٤ـمان بەخشیوە بەم خانمە نوسەرە.

هان دەبێتە یەکەم هاوڵاتی کۆریای باشور کە ببێتە براوەی نۆبڵی ئەدەبی، هەروەها ١٨ـەمین ژنە کە ئەم خەڵاتە بەدەستدەهێنێت، لە کۆی ١١٧ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی کە کە تاوەکو ئێستا بەخشراون.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,760,221     ژمارەی میوان 1667

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە