پارلەمانتارێکی پێشو: بەئومێدم کۆمەڵێک ژن بتوانن بەبێ کۆتا کورسی پارلەمان مسۆگەر بکەن

2024/10/06    1051 جار بینراوە


* نەوژین

ژنە پارلەمانتارێکی خولی پێشوی پارلەمانی کوردستان باسلەوەدەکات بە ئومێدە کۆمەڵێک ژن بەبێ کۆتا کورسی پارلەمان مسۆگەر بکەن، دەشڵێت: ئەوەی لەهەڵبژاردنی پێشو رویدا و چەند ژنێک بەبێ کۆتا گەیشتنە پارلەمان بۆ ئێمە دەستکەوت بو.

ئاشنا عەبدوڵڵا، پارلەمانتاری خولی پێنجەمی پارلەمانی کوردستان، بە نەوژینی وت: ئومێدم هەیە لەم هەڵبژاردنەش هاوشێوەی هەڵبژاردنی رابردوی پارلەمانی کوردستان، کۆمەڵێک ژن بتوانن بە دەنگی خۆیان بگەنە پارلەمان، کە ئەمە بۆ ئێمەی ژنان دەستکەوتە.

زیاتر وتی: هەبونی ژنان بە رێژەیەکی زۆر لە هەمو ناوەندەکان گرنگە، چونکە ئەوان نوێنەرایەتی ژنانی تر دەکەن، ژنانی پارلەمانتار زیاتر دەتوانن لە کێشەکانی ژنان تێبگەن و بەدوای چارەسەرەکان بگەڕێن بۆی.

بۆ یەکەمجار لە هەڵبژاردنی رابردوی پارلەمانی کوردستان، کە لەساڵی ٢٠١٨ بەڕێوەچو، نزیکەی ١٠ ژن بەبێ سیستەمی کۆتای ژنان و بە دەنگی خۆیان چونە پارلەمان. 


 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,814,763     ژمارەی میوان 1005

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە