چەند زانیارییەک دەربارەی شێرپەنجەی مەمک

2024/10/05    215 جار بینراوە


* نەوژین

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، لە مانگی هۆشیاری خۆپارێزی لە شێرپەنجەی مەمک، چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشیەکە بڵاودەکاتەوە.

مانگی (تشرینی یەکەم)ـی هەمو ساڵێک بە مانگی هۆشیاری خۆپارێزی لە شێرپەنجەی مەمک دیاریکراوە و لەم مانگە دا لەلایەن پزیشکان و رێکخراوە تەندروستیەکانەوە هۆشیاری تایبەت بەم نەخۆشیە بە خانمان دەدرێت.

"نابێت کەس بە تەنها روبەڕوی شێرپەنجەی مەمک ببێتەوە"، ئەمە ناونیشانی تەوەری مانگی هۆشیاریی خۆپارێزی لە شێرپەنجەی مەمک بۆ ساڵی ٢٠٢٤ـە کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHOـوە دەستنیشانکراوە و تیایدا جەخت لە رۆڵی گرنگی چاودێری تەندروستی و پشتگیریی پزیشکی، سۆزداری، دەرونی و کۆمەڵایەتی لە بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجەی مەمک کراوەتەوە. 

هاوکات رێکخراوەکە چەند زانیارییەکی بنەڕەتی دەربارەی نەخۆشیەکە بڵاوکردوەتەوە کە لە خوارەوە دەیخەینەڕو:
 
- قەڵەوی بەتایبەتی دوای وەستانی سوڕی مانگانە، ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکات.

- چالاکیی جەستەیی بەردەوام، یارمەتیی کەمکردنەوەی مەترسیی شێرپەنجەی مەمک دەدات.

- خواردنەوەی کحول ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکات. 

- دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی توتن مەترسیی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە. 

- لە ئەگەری توشبونی کەسێکی نێو خێزان، پێویستە کەسانی دیکەی خێزانەکە زوزو پشکنین ئەنجامبدەن.

- زو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک لەڕێگەی مامۆگرافی و پشکنینی مەمکەوە کاریگەری شێرپەنجەی مەمک بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

- گرنگیدان بە خواردنی سەوزە و میوە، خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و پڕۆتینی بێ چەوری، یارمەتیی کەمکردنەوەی مەترسیی توشبون بە شێرپەنجە دەدات.

- خۆراکە خێراکان و گۆشتی سور، لە هۆکارەکانی زیادبونی ئەگەری توشبونن بە شێرپەنجەی مەمک.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,760,216     ژمارەی میوان 1662

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە