* نەوژین
خانمە چالاکێکی کورد له كهنهدا ئاشكراى دهكات چیرۆكێكى له چوارچێوهى كتێبێكدا لەلایەن زانکۆیەکی ناسراوى کەنەداوە بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا باس لە راپەڕین و کۆڕەوی کورد دەکات.
خانمە چالاکی کوری دانیشتوی وڵاتی کەنەدا: شەنگە رەحیم، لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: یەکێک لە چیرۆکەکەنم لە کتێبی (جوگرافیاکانی دڵ) بەناونیشانی: "ئەوەی گوڵاڵە سورەکان دەیزانن چیە"، لەلایەن "UBC Press" بڵاوکراوەتەوە.
لەبارەی چیرۆکەکەوە دەڵێت: چیرۆکە نەگێڕدراوەکەی من باس لە قۆناغی راپەڕینی نەتەوەی کورد و کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ لە کوردستانەوە تا سنورەکانی دراوسێ و دەرەوەی کوردستان، دەکات، گێرانەوەیەکە لەڕێگەی چاوی مناڵێکەوە کە شایەتحاڵێکی بچوکی ئەو کارەساتە بوە کە بەسەر میللەتەکەی دا هاتوە.
دەشڵێت: هەر لەمیانی چیرۆکەکە دا باس لەو جیاکارییە دەکەم کە لە وڵاتێکی نوێدا روبەڕوی دەبیتەوە، هاوکات تیشکدەخەمە سەر ئەوەی کە چۆن هاوڕێیەتی راستەقینە و کەسانی پشتیوان دەتوانن روناکی بخەنە سەر ژیانمان، بەبێ گوێدانە جیاوازییە کلتورییەکان.
شەنگە، ماوەی ١٥ ساڵە سەرەتا لە کوردستان و ئێستاش لە کەنەدا وەک چالاکێک کاردەکات.
"UBC Press" یان بەشی چاپخانە و بڵاوكهرهوهی یو بی سی كه سهر به زانكۆی كۆڵۆمبی بریتانییه، ساڵی ١٩٧١ دامەزراوە و زیاتر لە ١٥٠٠ کتێبی کلتوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی کەنەدی تێدا پێشکەشدەکرێت، چاپخانەکە وەک بڵاوکەرەوەی پێشەنگی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتەکە بانگەشەی بۆ دەکرێت.