کچە لاوەکانی کەرکوک بونە پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدان

2024/09/28    207 جار بینراوە


* نەوژین

پاش دو رۆژ رکابەریکردن، پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدان کۆتایی هات و کچانی کەرکوک بون بە پاڵەوانی ئاستی کچان.

لە رۆژانی (٢٧ و ٢٨ـی ئەم مانگە) لە شاری سلێمانی پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدان تایبەت بە کچان و کوڕانی لاو بەڕێوەچو.

لەمیانی پاڵەوانیەتیەکە ٧ تیپی کچان بەشداربون و تێیدا یانەی کچانی کەرکوک بون بە پاڵەوان و کچانی یانەی کەلاریش دوەم بون.

کۆی یانە بەشداربوەکان و خاڵەکانیان بەمشێوەیە بو؛ کچانی کەرکوک ١٢٠ خاڵ، کچانی کەلار ١١٩ خاڵ، خانەقین ٧٧ خاڵ، زانکۆی سلێمانی ٧٦ خاڵ، کەرکوک ٤٤ خاڵ، کەیوان ٣٢ خاڵ و سیروانی نوێ ١٦ خاڵ.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,868,741     ژمارەی میوان 66

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە