بەڵگەفیلمێک دەربارەی گۆڕستانی ‘ژنە بێناونیشانەکان’ خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستدێنێت

2024/09/22    291 جار بینراوە


* نەوژین

بەڵگەفیلمێک دەربارەی گۆڕستانی ‘ژنە بێناونیشانەکان’ خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم لە فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە ئیتاڵیا بەدەستهێنا.

بەڵگەفیلمەکە بەناوی ‘وڵاتی ژنانی ژێر زەوی’ ـەوەیە و چیرۆکەکەی باس لە پیاوێکی گۆڕ هەڵکەن دەکات، کە ماوەی ١٣ ساڵە لەنێو گۆڕستانی ژنە بێناونیشانەکان لە سلێمانی کاردەکات.

لە گۆڕستانی ژنە بێناونیشانەکان، ئەو ژنانە دەنێژرێن کە کوژراون، بەڵام کەسوکارەکەیان ئامادە نیین پرسەیان بۆ دابنێنن و بێ ناونیشان دەیاننێژن.

فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەر؛ رێکەوت حەمە تۆفیق ـە، لەبارەیەوە بە نەوژینی وت: فیلمەکە لە حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (ستۆر پارالێل) لە وڵاتی ئیتاڵیا بەشداری کردوە و توانیویەتی خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلم بەدەستبێنێت.

وتیشی: پێشتریش فیلمەکە چەندین خەڵاتی دیکەی بەدەستهێناوە، لە ناوەراستی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیش لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (کا فیلم) لەشاری میلانۆی ئیتاڵیا بەشدار دەبێت و لە کێبڕکێی وەرگرتنی خەڵاتدایە.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,760,194     ژمارەی میوان 1640

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە