* نەوژین
لە گەرمیان ١٢ ژن کاندیدن بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان، ئەمەش لەکۆی (٥٠) کاندید؛ پارتی زۆرترین کاندیدی ژنی هەیە.
له سنورى ئیدارهى گهرمیان، (٥۰) كهس له سهرجهم لیست و پارتهكان بۆ ههڵبژاردنى خولی شهشهمى پارلهمانى كوردستان خۆیان كاندید كردوه، لەو ژمارەیەش (١٢)ـیان ژنن و دابەشبونیان بەسەر حزبەکان بەم شێوەیە؛
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ١١ کاندیدی پێشکەشکردوە کە (٢)ـیان ژنن و بریتین لە: پەیمان ئەحمەد و نیان یاسین. پارتی دیموکراتی کوردستان ٩ کاندیدی پێشکەشکردوە کە (٣)ـیان ژنن و بریتین لە: سورەیا فەرهاد، هەوار نیهاد و ژیان کەمال. گۆڕان، ٥ کاندیدی پێشکەشکردوە و یەکێکیان ژنە بەناوی؛ نیگار ئیسماعیل. بەهەمان شێوەی گۆڕان لیستی هەڵوێستیش ٥ کاندیدی پێشکەشکردوە، بەڵام هیچ یەکیان ژن نیین.
بەرەی گەل، ٥ کاندیدی پێشکەشکردوە، (٢)ـیان ژنن و بریتین لە: ئەژین محەمەد و نیشتمان کەمال. نەوەی نوێ ٣ کاندیدی پێشکەشکردوە و یەکێکیان ژنە، بەناوی؛ هەوار حەسەن. هاوپەیمانی کوردستان کە لە هەرسێ حیزبی (سۆسیالیست، شیوعی و زەحمەتکێشان) پێکدێت، ۳ کاندیدی ههیه، بەڵام هیچیان ژن نیین.
هەریەک لە یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری هەر یەکە و کاندیدێکیان هەیە و پیاوە. هاوپەیمانی نیشتیمانیی کاندیدێکی هەیە و ژنە، بەناوی؛ دڵپاک عەبدولقار. لە قەزای کفریش ٤ کەس خۆیان کاندید کردوە بۆ بەدەستهێنانی کورسییە کۆتاکەی تورکمان و یەکێک لەوان ژنە و بەناوی؛ زینە عادل.
بڕیارە رۆژی (٢٠ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵ) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.