خانمە دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ بەدەستدێنێت

2024/08/22    160 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمە دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ بەدەستدێنێت، کە ساڵانە لە وڵاتی سویسرا ئەنجامدەدرێت.

کوردوین ئەیوب، ٣٤ ساڵ، خانمە دەرهێنەرێکی کوردە، بە فیلمی ‘مانگ’ بەشداری لە ٧٧ـەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ’لۆکارنۆ’ کردوە و تێیدا توانی خەڵاتی لیژنەی هەڵسەنگاندنی فیستیڤاڵەکە بباتەوە.

چیرۆکی فیلمەکە  باس لە کچە یاریزانێکی پێشوی هونەرە جەنگییەکان دەکات، کە نەمسا جێدەهێڵێت بۆ ئەوەی ببێت بە راهێنەری سێ کچی خێزانێکی دەوڵەمەندی ئوردنی، بەڵام کاتێک دەگاتە ئەوێ، بۆی دەردەکەوێت ئەو سێ کچە لە جیهانی دەرەوە دابڕێندراون و لەژێر چاودێریی بەردەوامدان.

کوردوین، لە هەرێمی کوردستان لەدایک بوە و ئێستا لە نەمسا دەژی، ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵە کاری دەرهێنانی فیلم دەکات، دەرهێنەری ١٥ کورتەفیلم و سێ فیلمی درێژە. 

فیستیڤاڵی فیلمی لۆکارنۆ، فیستیڤاڵێکی گەورەی فیلمی نێودەوڵەتییە، ساڵانە لە شاری لۆکارنۆی سویسرا بەڕێوەدەچێت. فیستیڤاڵەکە لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,673,377     ژمارەی میوان 733

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە