سەرۆک وەزیرانی عێراق: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی بێکاریی و نەخوێندەواریی ژنان دەدەین

2024/08/10    180 جار بینراوە

 

* نەوژین

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی کۆنفرانسێکی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئاشکرایدەکات، لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بێکاریی و نەخوێندەواریی ژنانی عێراقی. 

ئەمڕۆ شەممە (١٠ـی ئاب)، بە ئامادە بونی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و نوێنەری زۆرینەی وڵاتان، لە شاری بەغداد، کۆنفرانسی ‘ئیسلامی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان’ بەرێوەچو.

لەمیانی کۆنفرانسەکە دا، سەرۆک وەزیرانی عێراق؛ محەمەد شیاع ئەلسودانی، رایگەیاند: حکومەتەکەمان زۆرێک لە ژنانی سەرکردە لە دامودەزگا ئیداریەکان دا لەخۆ دەگرێت، بەشێوەیەک ٣ ژن وەزیر و دو ژن بە پلەی جێگری سکرتێر و ١١١ ژن بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی، و ٤٧ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ژنن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ٥٥%ـی ئەو فێرخوازانەی بەشە پزیشکیەکان کە لە کەرتی تەندروستی دامەزراون رەگەزی مێن، هەروەک بەگشتی (٢٤،٩٢٢) کچمان دامەزراندوە کە هەڵگری بڕوانامەی پێشکەوتون لە پسپۆڕییە جیاوازەکان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ئاشکرایکرد، لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بێکاریی و نەخوێندەواریی ژنانی عێراقی، هەروەک کاریان کردوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.

رونیکردەوە: وەکو حکومەت بەردەوامین لە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و نەخوێندەواری لەنێو ژنان دا، بەڵام ئاسان نییە و ئاستەنگیمان دێتەپێش.

بەپێی ئامارەکان، ٢٨%ـی ژنانی عێراق بێکارن، هەروەک ١٧%ـیشیان نەخوێندەوارن.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,653,837     ژمارەی میوان 1597

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە