* نەوژین
بەڵگەفیلمێک دەربارەی کچانی ئێزیدیی رزگاربوی دەستی داعش و ئایندەی ئەو مناڵانەی کە لە ژنی ئێزیدی و پیاوە داعشییەکان لەدایکبون، لە شاری هەولێر دەست بە نمایشکردنی کرا.
بەڵگەفیلمەکە بەناوی (کچانی خۆر)ـە و لەماوەی ٧٢ خولەک دا، چیرۆکی دو کچی ئێزیدی رزگاربوی دەستی داعش دەگێڕێتەوە.
یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی لەنێو بەلگەفیلمەکە تیشی خراوەتە سەر، بابەتی ئایندەی ئەو مناڵانەیە کە دایکیان ئێزیدی و باوکیان داعشە، چونکە کۆمەڵگەی ئێزیدی رێگە بە مناڵی ژنێکی ئێزیدی نادات کە باوکی موسڵمان بێت.
فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد: رێبەر دۆسکی ـە و بڕیارە لەمڕۆوە تاوەکو ٩ـی مانگ، رۆژانە لە سینەما ئێمپایەر لە هەولێر پیشانبدرێت.