* نەوژین
بەشێک لە ژنە پارلەمانتاران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستە (کوتلە)ـیەکیان دژ بە هەمواری نوێی یاسای باری کەسێتی دروستکردوە و دەڵێن: لەپێناو پاراستنى شیرازه‌ى خێزانى عێراقی دەبێت هەموارەکە رەدبکرێتەوە.
ئەمڕۆ (٤ـی ئاب)، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی دا، کۆمەڵێک لە ژنە پارلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەران (پارلەمان)ـی عێراق، رایانگەیاند: دژ بە هەمواری نوێی یاسای باری کەسێتی عێراق، دەستەیەکیان بەناوی (دەستەی ژنانی پارلەمانتار) دامەزراندوە و ئامانجیان لێی رەدکردنەوەی هەمواری یاساکەیە.
رونیانکردەوە: بەوبۆنەیەوە دەستەکەمان ده‌ستیكردوه به ئه‌نجامدانى دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان بۆ گه‌یاندنى بڕیاری ره‌دكردنه‌وه‌مان بۆ ئه‌م هه‌مواره و خستنه‌ڕوى هۆكاره‌كانى. گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ش؛ پاراستنى شیرازه‌ى خێزانى عێراقی و پاراستنى مافى ئه‌ندامانى خیزانه‌كانه به ژن، پیاو و مناڵه‌وه.
دەستەکە جەختیان لەوەشکردەوە: ره‌دكردنه‌كه‌مان بۆ ئه‌م هه‌مواره له روانگه‌یه‌كى سۆزداریی نییه، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت وای پیشان بدەن، هەروەک به پاڵپشتی و فشاری ده‌ره‌كیش نییه، به‌ڵكو له سۆنگه‌ى تێبینی یاسایی، ئاینی، كۆمه‌ڵایه‌تى و مه‌نهه‌جیه‌وه‌یه و پشت ئه‌ستوره به خه‌مخۆرییمان بۆ پاراستنى خێزانى عێراقی. به‌رده‌وامیش ده‌بین له هه‌وڵه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان بۆ سه‌رخستنى ئه‌م هه‌وڵه.
دەستەکە له ژنه پارله‌مانتاره‌كانى هه‌مو لیست و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لی عێراق و ئاراسته و بۆچونه جیاوازه‌كان پێكدێت، وەکخۆیان دەڵێن: داواش له هاوڕێیانمان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ین، بێنه پاڵ کۆمەڵەکەمان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتى، هه‌روه‌ها داواش له‌و برایانه‌مان ده‌كه‌ین كه پاڵپشتی هه‌مواره‌كه ده‌كه‌ن، پێداچونه‌وه به هه‌ڵوێسته‌كانیان دا بكه‌ن و گوێ له ده‌نگه ناڕازییه‌كان بگرن و وڵات و كۆمه‌ڵگه نه‌خه‌نه نێو گێژاوێكه‌وه كه كۆمه‌ڵگا توشی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه بكات.