یانه‌ى ئەی سی میلان بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانه‌ دوگیانه‌كان دەدات

2024/08/02    274 جار بینراوە

* نه‌وژین

یانەی ئەی سی میلانـى ئیتاڵی بڕیاریداوه‌ گرێبەستی ژنه‌ یاریزانه‌ دوگیانه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكی نوێ بكاته‌وه‌، كاتێك لەکۆتا ساڵی گرێبەستەکەیان دوگیان ببن.

ماڵپەڕی یانەی وەرزشی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، ئەمڕۆ هەینی (٢ـی ئاب) بڵاویكرده‌وه‌: یانەکە بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاریداوە، هەر خانمە یاریزانێکی یانەکە لەکۆتا ساڵی گرێبەستەکەی دوگیان ببێت، راستەوخۆ بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە بە هەمان مەرجە داراییەکان نوێدەکرێتەوە و هیچ پڕە پارەیەکیش لە موچەکەی کەم ناکات.

ئاشکرایشیکردوە: جیا لەوە بڕیارمانداوە لەکاتی دوگیانبونی دایکەکە تا دوای لەدایکبونی مناڵەکەی، لەسەر تێچوی خۆمان چاودێری چڕی دۆخی تەندروستی دایک و مناڵەکەش دەکەین، هەروەک سیسته‌مێکی خۆراکی گونجاو و پێداویستی پزیشکییان بۆ دابین دەکەین.

ئەی سی میلان، یەکەم یانەیە لە مێژوی تۆپی پێ بڕیارێکی لەمشێوەیە لەسودی یاریزانه‌ دایکه‌كان دەردەکات، به‌وته‌ى خۆیشی ئامانجی لەم هەنگاوە، دڵنیاییدانە بە خانمان کە دەتوانن لەپاڵ یاریکردندا، ژیانی ئاسایی خۆیان بژین و خێزان پێکبهێنن و مناڵیان ببێت.

بەگوێرەی بەدواداچونێکی ماڵپەڕی FIFAPRO، تەنها ٢%ـی خانمە یاریزانه‌كان  لەدوای مناڵبون بەشێوەیەکی ئاسایی لە یاریکردن بەردەوام دەبن، لەبەرامبەردا ٤٧%ـیان راستەوخۆ واز لە یاریکردن دەهێنن.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,673,353     ژمارەی میوان 711

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە