* نەوژین
جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا کشایەوە و باس لە کاندیدبونی سێ ژن دەکرێت وەکو جێگرەوەی.
کەمێک بەر لە ئێستا جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند و وتی لە داهاتویەکی نزیک دا هۆکاری کشانەوەم بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەم.
لەدوای کشانەوەی بادین، باسەکان دەربارەی جێگرەوەی سەری هەڵداوەتەوە، دەوترێت سێ ژن رکابەری سەرەکی پۆستەکە دەکەن، ئەوانیش؛ کامالا هاريس، جێگری سەرۆکی ئێستا، ميشێل ئۆباما، چالاکوان و هاوسەری سەرۆکی پێشوتر و نانسی پيلۆسی، سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانن.
بڕیارە رۆژی (٥ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵ)، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجامبدرێت، لەمێژو دا ٤٦ کەس ئەو پۆستەیان پێسپێردراوە، هەمویان پیاوبون، لە ئەگەری بونی هەریەک لەم ژنانە، دەبێتە یەکەمجار کە ژنێک بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵبژێردرێت.