کچە ئەندازیارێکی کورد بەشداری لە هەڵدانی موشەکێک بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات

2024/07/17    234 جار بینراوە


* نەوژین

کچە ئەندازیارێکی کورد بەشداری لە هەڵدانی موشەکێک بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات، کە پڕۆژەی هاوبەشی دو وڵاتی ئەوروپیە و دەڵێت:  هیوادارم ببمە نمونەیەکی باش بۆ کچانی دیکەی کورد و بیسەلمێنم کە ئەو بوارەش بۆ هەموان شیاوە.

تاوین پیران، بە رەچەڵەک خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی ١٩٩٤ لە شاری بۆنی ئەڵمانیا لەدایکبوە، کۆلێژی ئەندازیاری میکانیکی لە زانکۆی ئاخن لە ئەڵمانیا تەواوکردوە و دواتر ماستەری لە زانستی بۆشایی ئاسمان بەدەستهێناوە.

ئەو یەکێکە لەو ئەندازیارانی کە بەشدارن لە پڕۆژەی هەڵدانی موشەکێک بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەو موشەکەی کە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە بەناوی (ئاریان-٦)ـە، تاوین وەک بەرپرسی بەشی سیستمی موشەکەکە بەشدارە لە هەڵدانی.

تاوین دەڵێت: هیوادارم ببمە نمونەیەکی باش بۆ کچانی دیکەی کورد و بیسەلمێنم کە ئەو بوارەش بۆ هەموان شیاوە، بێ گوێدانە ئەوەی لەچی کۆمەڵگەیەک گەورە بویت.

موشەکەکە لەلایەن ئەڵمانیا و فەرەنسا بە هاوبەشی لەڕێگەی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەوروپا (ESA)، هەڵدراوەتە بۆشایی ئاسمان، وەک ئاژانسەکە ئاماژەی پێکردوە: ئەو موشەکە ٥٦ مەتر درێژییەکەیەتی و بە سەرکەوتویی گەیشتوەتە شوێنی مەبەست.
 
 
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,760,414     ژمارەی میوان 1860

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە