ژنە پێشمەرگەیەک ئەزمونی ژیانی دەنوسێتەوە

2024/07/15    414 جار بینراوە


* نەوژین

ژنە پێشمەرگەیەک ئەزمونی ژیانی شار و شاخی خۆی دەنوسێتەوە و ناوی لێدەنێت: "بۆ ئەوەی زیندو بین".

ئێوارەی دوێنێ (یەکشەمە ١٤/٧/٢٠٢٤) لە شاری سلێمانی، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی: "بۆ ئەوەی زیندو بین، سەربوردەی ژنێکی رێبواری رێگەی سور"، لە نوسینی: سنەوبەر ئیسماعیل، بەڕێوەچو.

سنەوبەر ئیسماعیل، پێشمەرگەی حزبی شیوعی کوردستان بوە و ئێستاش داکۆکیکاری مافەکانی ژنانە.

لەمیانی مەراسیمی ناساندنی کتێبەکەیدا، سنەوبەر وتی: لە کتێبەکەمدا یادەوەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی ژیانمم گێڕاوەتەوە، هەروەک باسم لە خەبات و تێکۆشانەکانم لە ناو شار و لە شاخ کردوە کە بەشێوەی ئاشکرا و نهێنی لەسەردەمی رژێمی بەعس ئەنجاممداون.

کتێبەکە لەلایەن دەزگای رۆشنبیریی کەریمی عەلەکەوە چاپکراوە و لەکۆتایی مەراسیمەکەشدا بە دیاری پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,868,513     ژمارەی میوان 1709

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە