* نەوژین
کچە کەمانچەژەنێکی کورد پلەی دوەم و خەڵاتی ‘گران پری’ پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیک (Suond di Venezia)ـی بەدەستهێنا.
دلڤین ئیبراهیم، کچێکی کوردی دانیشتوی وڵاتی کازاخسانە، لە دوەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیک (Suond di Venezia) لە شاری ڤێنیسیا لە ئیتاڵیا، بەشداریکرد و توانی پلەی دوەم بەدەستبهێنێت.
بەو هۆیەش لەلایەن رێکخەرانی پێشبڕکێکە خەڵاتی (گران پری) لە ئامێری کەمانچەی پێبەخشرا.
فیستیڤاڵەکە رۆژانی (٤ بۆ ١١ـی ئەم مانگە) بەڕێوەچو و تێیدا دەیان میوزیکژەن لە وڵاتە جیاوازەکانەوە بەشداربون.
دلڤین ئیبراهیم، لەساڵی ٢٠١٠ لە خێزانێکی کوردی دانیشتوی وڵاتی کازاخستان لەدایکبوە، تاوەکو ئێستا بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵ و و پێشبڕکێی نێودەوڵەتی دا کردوە و خەڵاتی بەدەست هێناوە.