* نەوژین
لەبارەی چارەسەری گەورەبونی کونیلەکانی دەموچاو، ماڵپەڕی (اليوم السابع) چەند ئامۆژگاریەکی بڵاوکردوەتەوە، کە دەکرێت وەک چارەسەری کونیلەکانی پێستی دەموچاو بەکاربهێندرێن.
چارەسەری یەکەم: بەکارهێنانی پاککەرەوەیەکی نەرم بۆ شۆردنی دەموچاو لە بەیانیان و ئێواران دا، ئەوەش لەپێناو ئەوەی کونیلەکان دور بن لە ڕۆنی زیادە.
دوەم: بەکارهێنانی دژەخۆر پێویستە بۆ ئەوەی کۆلاجینی پێست لەدەست نەچێت.
سێیەم: بەکارهێنانی رێتینۆڵ کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی پێست و بەناوبانگە بە بەرەنگاربونەوەی زیپکە وچرچ ولۆچی، هەروەها یارمەتی لابردنی خانە مردوەکانی پێست وپاککردنەوەی کونیلەکانی پێست و دەرخستنی پێستی تازە دەدات.
پێنجەم: بەکارهێنانی چارەسەری دەرزی لێدان،کە دەتوانرێت لەلایەن سەنتەری جوانکاری ناسراو و متمانەپێکراو یان پزیشکی پێستەوە ئەنجام بدرێت، کە ئەمەش سودی زۆرە بۆ بچوککردنەوەی کونیلەکانی پێست.
شەشەم: بەکارهێنانی لەیزەر بۆ بچوککردنەوەی کونیلەکان،کە پزیشکانی پێست دەتوانن ئەنجامی بدەن، ئەمەش کار لە سەر کەمکردنەوی دەرکەوتنی کونیلە گەورەکان دەکات و چینی سەرەوەی پێست دەشوات، هەروەها هاندەرە بۆ دروستبونی کۆلاجین لە ژێر پێست دا.
بەگشتی چەند هۆکارێک هەن کە دەبنە هۆی گەورەبونی کونیلەکانی پێست بە گشتی و پێستی دەموچاو بەتایبەتی، لەوانەش؛ زیادبونی بەرهەمهێنانی چەوری لەلایەن رژێنە چەورییەکانی پێستەوە، ئەمە دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێست و زیادکردنی قەبارەیان، بەکارهێنانی جوانکاری کوالێتی خراپ یان لەگەڵ جۆری پێستت دا ناگونجێت، لانەبردنی ماکیاژ بە باشی،کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبون و کۆبونەوەی پیسی لەنێو کونیلەکان دا و هەروەها پاک نەکردنەوەی پێست بە بەردەوامی دوبارە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی پیسی لەنێو کونیلەکان.