* نەوژین
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی ئاشکرایدەکات، ٧٠%ـی ژنانی عێراق گرێی رژێن (غودە)ـیان هەیە و شێرپەنجەی غودە لەنێو ژنان بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.
دوێنێ کۆنگرەی رژێن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو و تێیدا جەخت لە کێشەکانی رژێن و چارەسەرە نوێیەکانی کرا.
لەمیانی کۆنگرەکە دا، د. عەبدولواحید محەمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، رایگەیاند: ئەم نەخۆشیە لەنێو هاوڵاتییان زۆر بەربڵاو بوە، ئێستا لە عێراق ٧٠٪ـی ژنان و ٤٠٪ـی پیاوان گرێی 'رژێن'ـیان هەیە.
رایشیگەیاند: ساڵانە ژمارەی توشبوانی کێشەکانی رژێن بەتایبەت شێرپەنجەی رژێن لەنێو ژنان لە زیادبوندایە.
جەختیشیکردەوە: چارەسەری سەرەکی پشکنینی پێشوەختەیە، ئەگەر زو پشکنین بۆ شێرپەنجەکە بکرێت، ئەوا زو چارەسەریش دەکرێت.