* نەوژین
فیلمی ئەنیمەیشنی 'دریم’ کە لەدەرهێنانی ژنە دەرهێنەری کورد؛ سنەوبەر ئاڤانی ـە، خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی لە نیویۆرک وەرگرت.
چیرۆکی فیلمەکە، باس لە مناڵێک دەکات کە بەهۆی جەنگەوە وڵاتەکەی جێدەهێڵێت، خەونی زۆری هەیە، بۆیە رودەکاتە ئەوروپا، دواتر بۆی دەردەکەوێت، لەوێش کە دەبێتە وڵاتی دوەمی، خەونە زۆرەکانی بەدی نایەن.
سنەوبەر ئاڤانی، لەدایکبوی ساڵی ١٩٦٤ـە لە هەولێر و ئێستا لە دانیمارک دەژی، شارەزای بواری وێنەکێشان و ئەنیمەیشنە.
'Lulu DotAway'، 'Three Fools'، ' Fra alle os til os alle sammen' و 'Dare Gang' بەشێک لە بەرهەمە سینەماییەکانی ئەو ژنە دەرهێنەرەن، کە براوەی چەندین خەڵاتن لە فیستیڤاڵە سینەماییەکان دا.