لە هەڵەبجە یەکەمین دیداری ئەدەبی ژنان بەڕێوەدەچێت

2024/06/12    505 جار بینراوە


* نەوژین

سبەی پێنجشەممە (١٢ـی حوزەیران)، بە دروشمی “ژنەکان ئەستێرەن، لە ساماڵ دا جوانتر دەبریسکێنەوە”، لە شاری هەڵەبجە یەکەمین دیداری ئەدەبی ژنان بەڕێوەدەچێت، کە خۆی لە چەند چالاکیەک دەبینێتەوە. 

لەبارەی دیدارەکە، نوسەر: بەیان ئیبراهیم، بە نەوژینی وت: لە دیدارەکە دا، من لەگەڵ خانمە نوسەرێکی دیکە، هەڵسەنگاندن و خوێندنەوە بۆ شیعری هەشت ژنە شاعیر دەکەین، هەروەک باس لە ژنان لە نوسین دا دەکەین و ئەوەش روندەکەینەوە کە بۆچی پێوسیتە ژن شاعیر بێت.

زیاتر وتی: شیعری ژنە شاعیرەکان و خوێندنەوەکانی ئێمە بۆیان، پێکەوە کراون بە کتێبێک و سبەی بەسەر بەشداربوانی دیدارەکە دابەشدەکرێت.

دیدارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری هەڵەبجەوە بەڕێوەدەبرێت و سبەی کاتژمێر (١٠:٣٠)ـی بەیانی دەستپێدەکات. 
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,844,182     ژمارەی میوان 1560

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە