* نەوژین
هەریەک لە گەزیزە عومەر، فرمێسک مستەفا و نیگار حەسیب، کە سێ خانمە هونەرمەندی کوردن، لەلایەن ئیلهام شاهین، سەرۆکی فەخری فیستیڤاڵی شانۆیی ئیزیس خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا.
خەڵاتکردنی ئەم سێ خانمە هونەرمەندە دوابەدوای بەشداریکردنیان بو لە دوەمین خولی شانۆیی ئیزیس، کە تایبەت بو بە پرسی ژن لە جیهاندا.
فیستیڤاڵەکە ساڵانە لەلایەن ژمارەیەک ژنە هونەرمەندی وڵاتی میسرەوە بەڕێوەدەبرێت و بۆ ئەمساڵ ماوەی هەفتەیەکی خایاند و ١٢ شانۆ و ژمارەیەک توێژینەوەی تێدا نمایشکرا.
لە فیستیڤاڵەکە گەزیزە عومەر توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی "کاریگەری جەنگ لەسەر نوسینی دەقی شانۆیی" پێشکەش کرد، هاوکات نیگار حەسیب قەرەداغی بە شانۆی "یادەوەرییەکان" و فرمێسک مستەفاش بە توێژینەوەیەک بەشداریان کرد.